دوو چالاکی مەدەنی کورد دەستبەسەر و مەحکووم کران

دوو چالاکی مەدەنی کورد دەستبەسەر و مەحکووم کران


بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٩ی بەفرانباری ١٣٩٩ی هەتاوی، "فەریدە وەیسی" و "سیرووس عەباسی" بە هۆی ئامادە نەبوون و نەچوونیان بۆکۆبوونەوی یەکمی دادگاییان، پاش دەرکردنی حوکم، بۆ ماوەی یەک کاتژمێر دەستبەسەر و پاشان بۆ بەشی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری سنە بە بەرپرسایەتی قازی سەعیدی گواسترانەوە.

ئەم دوو شارۆمەند و چالاکی سیاسییە پاش کۆتایی بەشی یەکی دادگا و لێپرسینەوە ئازاد کران.

دادگای ئینقلاب تاوانی ئەم دوو چالاکە مەدەنیەی"پەرۆپاگاندا دژی نیزام ، هەوڵدان بە مەبەستی تێکدانی ئەمنییەتی نێونەتەوەی و بانگەشە کردن بە دژی نیزام" ڕاگەیاندووە.

شایانی باسە کە ئەم دوو چالاکە مەدەنیە ڕێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری١٣٩٨ی هەتاوی لە شوێنی کارەکەیان لە ناوەندی فێرکاری "زانست" لە لایەن هێزە ئینتیزامییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

جێگای ئاماژەیە، کە فەریدە وەیسی ٢٥ی ڕەشەمەی ١٣٩٨ی هەتاوی و هەروەها سیرووس عەباسیش ڕۆژی ٢٨ ڕەشەمەی هەمان ساڵ بە دانانی بارمتە بەشێوەی کاتی تا کۆتایی دادگایەکەیان ئازاد کران.


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:06:06:29/12/2020