کرێکاران و بەردەوامی بێ مافییان

کرێکاران و بەردەوامی بێ مافییان


کرێکاران و بەردەوامی بێ مافییان

 

ڕاپۆرتێک لە سەر باروودۆخی کرێکاران لە ئێران (مانگی سەرماوەز)

ئا/ مەتین قوربانی

ڕاپۆڕتێکی ئاماری لە ڕێکەوتی ١ی سەماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوەی تاوەکوو ١٥ی سەرماوەزەی هەتاوەی، سەبارەت بە باروودۆخی نالەباری کرێکاران، کە ئاماژە بە نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، نەبوونی بیمەی کرێکاری، نەبوونی سەندیکا کرێکارییەکان، سەرکوتی کرێکاران و چالاکە کرێکاریەکان لە شارەکانی ئێران لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەکات.

لە سەرەتای مانگی سەرماوەزی ئەمساڵەوە تاوەکوو ١٥ی سەرماوەز، کۆی گشتی گیان لەدەستدان و بریندار بوون لە شوێنی کار لە شارەکانی ئێران بریتیە لە:

گیان لەدەستدان ١٤ کرێکار

برینداربووان ١٧ کرێکار

ئامارەکان:

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی:

بە هۆی نەبوونی ئیمەنی شوێنی کار، منداڵێکی تەمەن ١٧ ساڵ لە کاتی کاردا لە شاری میانە لە چاڵی ئاسانسۆری برقیەوە بەر دەبێتەوە و گیانی لە دەست دەدات، ناوی ئەم منداڵ نادیارە.

لە هەمان ڕۆژدا کرێکارێک لە کاتی کارکردندا لە شاری (جویبار )بەهۆی بەربوونەوەی لە سەر داربەستی ئاسنی گیانی لە دەست داوە، ناوی ئەم کرێکارە لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا "ئەحمەد توریان" تۆمار کراوە.

کرێکارێک بە هۆی بەربوونەوەی لەکاتی جۆشکاریدا لە سەر بانی ماڵێکی چەند قاتی لە خیابانی خومەینی شاری مەشهەد گیانی لە دەست دا، ناوی ئەم کرێکارە نادیارە.

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی سەماوەزی ٩٩ی هەتاوی:

کرێکارێکی خەڵکی شاری پاوە بە ناوەی "عەزیز مەحەمەدی " لە کاتی کارکردندا بە هۆی کەوتنەخوارەوە گیانی لە دەست دا.

بە پێی وتەی بەرپرسی ئۆرژانسی ١١٥ی شاری جویبار: کرێکارێکی تەمەن ٣٦ ساڵ بە ناوی "! یوسفی" کرێکاری جۆشکاری، لە کاتی کاردا بە هۆی ڕووداوی گرتنی برق گیانی لە دەست داوە.

بە هۆی وەرگێڕانی ماشینی کرێکارانی پاڵاوتنگەی شاری ئیسفەهان ٤ کرێکاری ئەم پاڵاوتنگەیە گیانیان لە دەست داوە و ١٤ کرێکار زۆر بە سەختی بریندار بوون.

بە پێی هەواڵنێری (رکنا)، لە پێشەسازیەکی ڕەنگ، لە شاری کاشان بە هۆی داڕمانی دیوار کرێکارێک بە سەختی بریندار بووە، پێناسەی ئەم کرێکارە نادیارە.

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی:

بە پێی هەواڵنێری (هرانا) بە هۆی بەر بوونەوەی بەرد، لە کانگەی بەردی شاری (محلات) بە سەر کرێکارێکی ئەم کانگەیەدا بووە هۆی گیان لە دەستدانی ئەم کرێکارە، ناوەی ئەم کرێکارە "محەمەد ڕەزا عەباسیـ"ـیە.

کرێکارێکی تەمەن ٢٢ ساڵ بە ناوەی "شەعبان ڕەمەزانی" لە کاتی خاوێن کردنەوەی پیشەسازیەکی ڕۆن زەیتووندا، لە شاری مەنجیلی سەر بە پارێزگای گیلان دەکەوێتە ناو ئامێرێکی گەورەی پرێسەوە و دەستبەجێ گیان لە دەست دەدات.

کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵ لە بینایەکی ٢٥ قاتی شاری تاران کە سەرقاڵی خاوێن کاری شووشەی خانوویک لەم بینایە دەبێت دەکەوێتە خوارەوە و زۆر بە سەختی بریندار دەبێت. ناوی ئەم کرێکارە "حوسەین زارعیـیـە.

کرێکارێک بە ناوی "شەهرام موئمێنی" لە کاتی کارکردندا لە سەر بینایەکی دوو قات لە شەقامی بەهەشتی شاری ڕەشت جەڵدە لێدەدات و لە سەر پەیژەی کارەکەی بەر دەبێتەوە و بریندار دەبێت.

کرێکارێکی تەمەن ١٩ ساڵی بە ناوی "دیار ئازەر" خەڵکی شاری ورمێ لە کاتی کاردا لە شاری ئەهەواز بە هۆی گرتنی برق گیانی لە دەست داوە.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٧ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی:

وەتەبێژی ڕێکخراوی ئاگرکوژێنەوەی شارەوانی تاران هەواڵی سووتانی کرێکارێکی لە کاتی کاردا داوە و دەڵێت: پیشەسازیەکی ساز کردنی مادەی نەوتی و پارافین، کە نزیکی جادەی ورامینی شاری عیشق ئابادە ئاگری گرتووە و ئەم کرێکارە نەناسراوە بە هۆی ئەم ڕووداوەوە ئاگری تێبەر بووە و زۆر بە سەختی جەستەی سووتاوە.

ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوەی:

بەپێی هەواڵنێری (هرانا)، سێ کرێکار لە شارەکانی نەجەف ئاباد، سێمنان و سیرجان لە کاتی کاردا بە هۆی ڕووداوی کاری جیاوازەوە گیانیان لە دەست داوە.

جێگای ئاماژەیە کە ئێران لە بەشی پاراستنی ئیمەنی شوێنی کار بۆ کرێکاران لە نێوان وڵاتەکانی جیهان دا لە ئاستی ١٠٢هەمین وڵات دایە، کە ئەم ژمارەیەش زۆر لە ئاستێکی خوارەوەیە.

دەرئەنجام:

شایانی باسە کە کرێکارانی ئێران و بەتایبەت کوردستان بە ناوی چینی ژێردەستەوە لە لایەن حکوومەتێکی ئاینیی و دیکاتاتۆرەوە لە مافە سەرتایەکانیان کە لە زۆربەی وڵاتانی جیهان نزیک بە سەدەیەکە پەسەند کراوە بێبەری کراون و ناتوانن لە گەورەترین توانایی خۆیان یانی خۆرێکخستن، مانگرتن و ...هتد، بۆ باشتر بوونی باروودۆخی ژیانی ئینسانی خۆیان تێبکۆشن، هاوکات لە بارودۆخێکی نالەباردا لە ئێران و بەتایبەت کوردستان لە ژێر سەیتەرەی سیاسەتە گەندەڵەکان و جیاکاریەکاندان کە لانیکەم لە هەلی کار بێبەری دەبەن و ناچار دەبن کە ڕوو لە دەرەوی یان ڕوو لە کاری کۆڵبەری بکەن بۆ بژێوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەکانیان، کە ئەم جۆرە کارانە نزیک بە ١٠٠ ساڵە کاتی تێپەڕ بووە. ئەم سیاسەتانە کە کۆماری ئیسلامی لە سەری سوورە و ئامانجییەتی، هیچ گومانێکی تێدا نیە کە کرێکاران ڕۆژ بە ڕۆژ لەگەڵ دۆخێکی خراپی ئابووری ژیانیان بەرەوروون و هەتا ئەو ڕۆژەی کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر کار بێت مافی کرێکاران و داخوازیەکانیان بێ وڵام دەمێنێتەوە و مافیان بەردەوام پێشێل دەکرێت.


ئه‌م بابه‌ته 198 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:02:06/12/2020