کۆتایی خولی سیاسی، نیزامی بەشێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی ژن

کۆتایی خولی سیاسی، نیزامی بەشێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی ژن

ڕاپۆرت/ ڕۆژین کەرەموەیسە

پاش نیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ١ی نۆڤامبری ٢٠٢٠ی زایینی، ڕێوڕەسمێک بە مەبەستی کۆتایی هاتنی خولێکی سیاسی_نیزامی بەشێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگەی ژن بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی سەرکردایەتی، کادر و پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵە بەڕێوە چوو.

 

سەرەتای ڕێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز (سروودی فەرمی کۆمەڵە) دەستی پێکرد و پاشان بۆ یادی ئازیزی هاوڕێیانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان چەند ساتێک بێدەنگی ڕاگیرا.

دواتر وتاری کۆمیسیۆنی نیزامی کۆمەڵە لە لایەن هاوڕێ عەبدوڵڵا ئازەربار (ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵە) پێشکەش بە بەشداربووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.

پاشان سروودی "هەڤاڵی پێشمەرگە" لە لایەن کۆڕی بانگەوازی کۆمەڵەوە پێشکەش کرا.

دواتر ڕاپۆرتی ناوەندی پەروەردە و فێرکاری کۆمەڵە لە سەر خولەکە بە شێوەی ڤیدیۆیی کەوتە بەر دیدەی ئامادە بووان.

لە کۆتایی بەشی یەکەمی ڕێوڕەسمەکەدا خەڵات و بڕوانامەی خولی سیاسی، نیزامی هاوڕێیانی پێشمەرگەی ژن بە بەشدار بووانی سەرکەوتووی خولەکە پێشکەش کرا.

لە بەشی دووهەمی ڕێوڕەسمەکەدا چەند پارچە ئاهەنگ و میوزیکێک لە لایەن هاوڕێیانی هونەرمەندی پێشمەرگە پێشکەش بە ئامادەبووانی ڕێوڕەسمەکە کرا.

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:28:03/12/2020