نەسرین ستوودە بێ کۆتایی پێهاتن بە ماوەی دەرمانییەکەی بۆ زیندان گەڕاندرایەوە

نەسرین ستوودە بێ کۆتایی پێهاتن بە ماوەی دەرمانییەکەی بۆ زیندان گەڕاندرایەوە


نەسرین ستوودە، وەکیل و چالاکی مافی مرۆڤ کە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بە هۆی تووش بوون بە نەخۆشی کۆڕۆناوە پشووی درابوویێ، لە لایەن بەرپرسانی زیندانەوە تەلەفۆنی بۆ کراوە و دیسان بۆ زیندان قریچەک گەڕاوەتەوە.

ڕەزا خەندان، هاوسەری ئەم زیندانییە سیاسییە، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە لاپەڕەی توویتێرەکەیدا نووسیوێتی بەرپرسان زیندانی قریچەک ڕایانگەیاندووە کە نەسرین دەبێت بۆ زیندان بگەڕێتەوە.

محەممەد موقیمی، پارێزەری ستوودەش لە توویتێرەکەیدا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەم بڕیارە لە کاتێک دا ڕاگەینداراوە کە ماوەی دەرمانی نەخۆشی دڵی ئەم زیندانییە ناتەواو ماوەتەوە و بە پێی ڕوانگەی پزیشکی یاسایی، ماوەی چاودێری نەخۆشیەکەی کۆتایی پێنهاتووە و ئەگری تووشبوونەوەینەخۆشیەی کۆڕۆنای تێدایە.

ستوودە کە بە تاوانی سیاسی لە پەروەندەکەیدا بە ماوەی ٣٣ ساڵ لەبەدن کردن و ١٤٨ زەرب تازیانەی مەحکووم کراوە و لە ١٧ی خەزەڵوەرەوە بۆ چارەسەر کردنی نەخۆشیەکەی پشووی وەرگرتووە.

هەوکات لەگەڵ بانگهێشت کردنی ستوودە سەبارەت بە گەڕانەوەی بۆ زیندان، چەند ڕێکخراوی مافی مرۆڤی و بەتایبەت ئەنجوومەنی نێونەتەوەیی پارێزەرەکان، لە نامەیەکی (بێ سانسۆر)دا بۆ سەران و دەسەڵات‌بەدەستانی کۆماری ئیسلامی داوایان کردووە کە حوکمی (( بێ ڕەحمانەوە و ناعادڵانەی)) ستوودە پووچ بکەنەوە.

پاشان سەرانی وڵاتە ئرووپاییەکان بەتایبەت ٣٨ نوێنەری پەرلەمان خوازیاری ئازادی نەسرینی ستوودەن.

ستوودە لە کاتی گەرانەوەیدا بۆ زیندان لە وتووێژێکدا لەگەڵ میدیایی ڕادیۆ فەردا دەڵێت: "پزیشکی یاسایی بە منی کوتووە کە تا دوو حەفتەی دیکە ئەگەری تووشبوونەوەی ئەم نەخۆشیەت تێدایە و دەبێت پشوو بە خۆت بدەیت."


ئه‌م بابه‌ته 128 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:55:03/12/2020