ئاڵۆز بوونی دۆخی تەندرووستی کۆڵبەرێكی کورد پاش نەشتەرگەری بۆ چارەسەری برینەکانی

ئاڵۆز بوونی دۆخی تەندرووستی کۆڵبەرێكی کورد پاش نەشتەرگەری بۆ چارەسەری برینەکانی


دۆخی تەندرووستی "ئایهان خودایی"، کۆڵبەرێکی خەڵکی ئاوایی "کوران"ی سەر بە ناوچەی سۆمای برادۆست کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، لە سەر سنووری شاری ورمێ لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە درایە بەر دەستدڕێژی فیشەک و بریندار کرابوو، پاش نەشتەرگەی ئاڵۆزە.

بە پێی سەرچاوەیکی ئاگادار لە باروودۆخی ناوبراو، ئەم کۆڵبەر لە نەخۆشخانەی ئازربایجان بۆ چارەسەری برینەکانی نەشتەرگەی بۆ کراوە و لە بەشی چاودێری تایبەتی ئەم نەخۆشخانەیە بەستەری کراوە و کەوتووە.

ئەم سەرچاوەیە دەڵێت: بە هۆی ئەوەی کە هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی بەرەو سەری ئەم کۆڵبەرە تەقەیان کردووە، دۆخی تەندرووستی ناوبراو پاش نەشتەرگەریک کە لە لایەن پزیشکانەوە بۆی کراوە زۆر ئاڵۆزە.

شایانی باسە کە هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بێ هیچ ئاگادار کردنەویک لە کاتی کۆڵبەریدا تەقەیان لێ کردووە و فیشەکیان بەروە سەری تەقاندووە.

جێگای ئەماژەیە ئایهان خودایی خاوەنی هاوسەر و دوو منداڵە.


ئه‌م بابه‌ته 139 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:52:03/12/2020