حوکمی ٤٠ ساڵ زیندان بۆ پێنج شارۆمەندی کورد

حوکمی ٤٠ ساڵ زیندان بۆ پێنج شارۆمەندی کورد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی "کامران قاسمی"، "ئۆمید سەعیدی"، "کەیوان ڕەشوزادە"، "عەبدولعەزیز محەممەدپوور" و "نائێب حاجی پوور" لە کۆبوونەوەی دادگایی لقی ٢ی دادگای شۆڕشی ورمێ بە ٤٠ ساڵ زیندان مەحکووم کران.

 

بە پێی حوکمی دادگا، کامران قاسمی، ئۆمید سەعیدی و کەیوان ڕەشۆزادە  هەر کامەیان ١٠ساڵ زیندان و عەبدولعەزیز محەممەدپوور و نائێب حاجی پوور هەرکامەیان ٥ساڵ زیندان بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی و ئەندامییەت لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی بە سەریاندا سەپاوە.

 

ئەم پێنج شارۆمەندە کوردە لە ڕێکەوتی ١٦ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی شاری ورمێ بە بێ بەڵگەی یاسایی دەستبەسەر کراون.

 

شایانی باسە، کامران قاسمی، ئۆمید سەعیدی و کەیوان ڕەشۆزادە بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی لە هەمبەر ناڕوونی چارەنووسیان مانیان لە خواردن گرتبوو.


ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:08:03/12/2020