سنە/ ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ لە لایەن دوو برای خۆیەوە کوژرا

سنە/ ژنێکی تەمەن ٣١ ساڵ لە لایەن دوو برای خۆیەوە کوژرا


ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، "سەرگۆڵ حەبیبی"، تەمەن ٣١ ساڵ و دایکی دوو مێر منداڵ بە دەستی دوو برای خۆی کوژرا.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ سەرگۆڵ حەبیبی سەر لە ئێوارێی ڕۆژی شەممە ٨ی سەرماوەز بە بیانیووی ئەوەی کە لەگەڵ کوڕێکی گەنجەدا پەیوەندی هەبووە لە لاین کەڵانتەری ١٥ی شاری سنەوە دەستبەسەر کرا. هەر ئەوە شەوە هاوەسەری سەرگۆڵ حەبیبی تەلەفۆن بۆ بنەماڵەی ناوبراو دەکات و داوایان لێ دەکات کە بڕۆن و لە کەڵانتەری کچەکەیان وەربگرنەوە. قازی کشیک بێ ئەوەی گوی بە مترسیەکان بدات سەبارەت بە گیانی ناوبراو و مەترسی ئەوەی کە ئازار و ئەشکەنجە بدرێت و سەرەڕای هەبوونی بەڵگە لە سەر ئازار و ئەشکەنجەی پێشووتر, ناوبراوی ڕادەستی دوو براکەی کردۆتەوە.

دوو برای بکووژ، ناوبراویان بردۆتەو دەرەوەی شاری سنەوە و لە نزیکی ئاوایی سوورەزەی سەر بەم شارە سەری خۆشکەکەیان بڕیوە.

شایانی باسە هەر ئەوە شەوە ئەم دوو برا بکووژە بە ناوەکانی "حەسەن" و "ئیسماعیل" خۆیان بە هێزە ئینتزامیەکان ناساندووە و دەستبەسەر کردنی کاتیان بۆ دەرکراوە.

هەروەها هاوسەری قوربانیەکەو و ئەوە کەسەی کە لەگەڵ ناوبرا دا دەستبەسەر کراوبوو، هەنووکە دەستبەسەر کراون.


ئه‌م بابه‌ته 157 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:32:02/12/2020