بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی رۆژهەڵات گەیشتووە، بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ڕۆژی دووشەممە، رێکەوتی ۱۰ی سەرماوەزی ۱۳۹۹ی هەتاوی، دایە رەعنا جەماڵی ، دایکی هاوڕێی گیانبەختکردووی ناو ڕیزەکانی کۆمەڵە، یەدۆڵڵا بوزۆرگ پەناە بە هۆی نەخۆشی دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
بنەماڵەی دایە رەعنا، لە بنەماڵە شۆڕشگێڕ و ناسراوەکانی شاری دیواندەرەن کە خزمەتێکی زۆریان بە کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کردووە.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی تێکۆشەری جەماڵی بوزۆرگ پەنا و و خەڵکی تێکۆشەری شاری دیواندەرە دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
ئهم بابهته 191
جار خوێنراوهتهوه