لە سەر داوای کۆمەڵەی شۆڕشگێر، حیزبە کوردستانییەکان بە یەک هەڵوێست داخوازییەکیان خستە بەر دەستی وەزارەتی دەرەوەی هوڵەند

لە سەر داوای کۆمەڵەی شۆڕشگێر، حیزبە کوردستانییەکان بە یەک هەڵوێست داخوازییەکیان خستە بەر دەستی وەزارەتی دەرەوەی هوڵەند


هاوکات لە گەڵ نزیک بوونەوی ١٠ی دێسامبر "ڕۆژی جیهانی مافی مرۆڤ" لە سەر داوای کۆمەڵەی شۆڕشگێر حیزبە کوردستانییەکان بە یەک هەڵوێست داخوازییەکیان سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات خستە بەر دەست وەزارەتی دەرەوەی هوڵەند.

لە داخوازییەکەدا پاش ڕوونکردنەوەیەک لە سەر سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران دژ بە خەڵکی کورد، جەخت لە سەر دۆخی بەسەرداسەپاوی کاسبکارانی کورد کراوە کە بۆ دابین کردنی بژێوی ژیان ناچارن وەک کۆڵبەر کار بکەن.

لە نووسراوەکەدا داوا کراوە تا هەوڵی گونجاو بدرێت بۆ ڕاگرتنی دەستڕێژی و کوشتاری ڕۆژانەی کۆڵبەران کە پیشێلکارییەکی بەرچاوی مافی مرۆڤە بەرامبەر بە خەڵکی بێتاوانی کوردستان کە لە لایەن هێزە نیزامی و ئەمنییەتیەکانەوە ئەنجام دەدرێت.

شایانی باسە ١٤ حزبی کوردستانی لە ڕێکخراوێکدا بە ناوی هاوکاری پارتە کوردستانییەکان لە هوڵەند کار دەکەن.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمیتەی هوڵەند

٣٠/نوامبری/٢٠٢٠ی زاینیی

١٠/سەرماوەزی/١٣٩٩ی هەتاوی


ئه‌م بابه‌ته 171 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:59:30/11/2020