لە چەند ڕۆژی
ڕابردوودا میدیاکانی ژوورەوەی ئێران هەواڵێکیان سەبارەت بە دابەشکردنی پارێزگاکانی
سیستیان و بەلوچستان لە زمانی سەید محسن دێهنوویی ئەندامی ئەنجوومەنی بەرپرسانی
شۆڕای ئیسلامی بڵاو کردۆتەوە.
بە پێی ئەم پیلان
داڕشتنە، پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە ٤ پارێزگای جیاواز: بەلوچستان، سیستان،
سەرحەد و موکران دابش دەکرێن. بەهانەو بەڵگەی هێنانەوەی درۆی ئەم پیلانە حەلکردنی بێبەش
بوونی بەرفراوانی ئەم پارێزگایانە ڕاگەیندارون و هۆکاری ئەم بێبەش بوون و کەمی و
کووڕیانە بەربڵاو و گەورە بوونی ئەم پارێزگایانە ڕاگەیاندراوە.
ناوەندی هاوکاری
حیزبەکانی ئێران پیلانی گۆڕینی دێمۆگرافی و هاوڕەنگ کردنی کولتووری (آسیمیلە) خەڵکی
بەلوچستانی سەرتاپا بە کێشەیکی سایسی و سیاسەتەکانی چەند دەیەی ڕابردووی هەر دوو ڕژیمەکەی
پەهلەوەی و کۆماری ئیسلامی بە سیاسەتایکی جیاکارانەی نەتەوەیی زانیوە و ئەمانە
مەحکووم دەکات.
هەوڵدانی بەردەوامی
کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کەمڕەنگ کردنەوەی مەزهەبگەلێکی غەیرە ئیسلامی شێعە و لە
ناوە بردنی زمان، کولتوور و خاکی نەتەوەکانی لە ژێر زۆڵمی ئێراندا هیچ ئەملاو
لایکی تێدا نیەوە و ناتوانێت ئەمانە ئینکار بکات و ئەم سیاسەتانە بە شێوەی
سیستماتیک بەردەوام دەبێت.
ڕوانگەی ناوەنەی
هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران ئەم هەوڵ دانەی کۆماری ئیسلامی وەکوو ساڵەکانی
ڕابردوو پووچەڵ دەبێتەوە و شکەست دێنێت، و لە ئاکام دا هیچ ڕەنگدانەوەیکی لەسەر
ئاخیزی ئازادی نەتەوەکانی لە ژێر زۆڵمی ئێراندا نابێت، بەڵکوو دەبێتە هۆی
ناڕەزایەتی وەزاڵەهاتنی زۆرتری خەڵكی ئێران لە ڕژیمی سەرکوتگەر و دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی
ئێران.
ناوەندی هاوکاری
حیزبەکانی کوردستانی ئێران
٢٨ی نوامبری ٢٠٢٠ی
زاینیی
٨ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی
هەتاوی
ئهم بابهته 129
جار خوێنراوهتهوه