سەقز/ بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێکی کورد

سەقز/ بانگهێشت و دەستبەسەر کردنی شارۆمەندێکی کورد


شارۆمەندێكی خەڵکی شاری سەقز پاش بانگهێشتی بۆ دادگای ئینقلابی ئەم شارە دەستبەسەر کرا و بۆ شاری سنە گواسترایەوە.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژ دووشەممە ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، "ئەحمەد محەمەدی" شارۆمەندێکی تەمنە ٥١ ساڵی خەڵكی شاری سەقز لە لاین دادگای ئینقلابی ئەم شارەو بانگهێشت کرا و بۆ ماوی یەک کاتژمێر لێپرسینەوەی لێ کراو و پاشان دەستبەسەر کرا.

بە وەتەی سەرچاوەیک ئەحمەد محەمەدی خەڵکی ئاوایی وەزمانی سەر بە ناوچەی سەرشیوی شاری سەقزە.

جێگای ئاماژەیە کە ناوبراو بە تاوانی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.

بە وەتەی هەواڵنێری هەنگاو، پاش دەستەبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندە و گواستنەوەی بۆ شاری سنە هیچ هەواڵیک سەبارەت بە باری تەندرووستی و شوێنی مانەوەی ئەم شارۆمەندە نیە.

شایانی باسە کە ئەحمەد محەمەدی پێشووتر لە سەر سنووری هەورامان خەریکی کۆڵبەری بووە و لە یەکێک لە مووستەنەدەکاندا سەربارەت بە پرسی کۆڵبەران بە دەرهێنەری "ڕەحیم زەبیحی" کە لەم ماەی ڕابردوودا بڵاو بووتەوە، بەشدار بووە. ئەم شارۆمەندە جارێکیش لە کاتی کۆڵبەری دا بە تەقەی هێزە چەکدارەکانئ ئێران بە سەختی بریندار بووە.


ئه‌م بابه‌ته 134 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:59:25/11/2020