تاران/ کچێکی خوێندکار دەستبەسەر کرا

تاران/ کچێکی خوێندکار دەستبەسەر کرا

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی سێشەممە ٤ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، ئێلهام سەمیمی خوێندکاری مرۆڤ ناسی زانکۆی تاران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کرا.

 

ناوبراو پێشتر لە ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە ماڵەکەی خۆی هێرش کراوەتە سەری و پشکێنی ماڵەکەیان کردووە و هەندێک کەلووپەلی شەخسییان لە گەڵ خۆیان بردووە و هەروەها هەڕەشەیەیان لێ کردووە.

ئەم چالاکە خوێندکارییە دوای هەڕەشە لە خۆیی و بنەماڵەکەی و لە ژێر زەخت و گوشاری هێزە ئەمنییەکان چەندین جار بانگهێشت کراوە و لە زیندانی ئەوین و ماڵە ئەمنییەتییەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی لێپرسینەوەی لێ کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 140 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:22:24/11/2020