کرماشان/ دەستبەسەر بوونی شارۆمەندێکی کورد

کرماشان/ دەستبەسەر بوونی شارۆمەندێکی کورد

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، دووشەممە ڕێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێکی کورد بە ناوی "ئانیسا جەعفەری‌‌مهر" تەمەن ٢٧ ساڵ چالاکی کولتووری خەڵکی شابادی سەر بە ناوچەی کرماشان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەم شارەو دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەکان، هێزە ئەمنییەکان هێرشیان کردۆتە سەر ماڵی ناوبراو و بێ پێ بوونی هیچ بەڵگەیک لە لایەن دادگاوە، خۆیان کردووە بە خانوەکە دا و دەستیان بە سەر چەند کەلووپەلی تاکەکەسیوەکوو لەپتاپ، تەلەفۆن و چەند کتێبێکی دا گرتووە.

ئانیسا، خویندکاری پلەی پەسپۆڕی بەشی زمان ناسی زانکۆی کوردستانی هەیە.

جێگای ئاماژەیە، تا داڕشتنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەسبەسەر بوون و شوێنی مانەوەی ناوبراو نادیارە.


ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:28:24/11/2020