گیان لە دەستدانی کرێکارێک لە شاری پاوە

گیان لە دەستدانی کرێکارێک لە شاری پاوە


کرێكارێکی خەڵكی شاری پاوە لە کاتی کاردا بە هۆی ڕووداوی کاریەوە گیانی  لە دەستدا.

بە پێی هەوالێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە/ ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، کرێکارێک بیناسازی بە ناوی "عەزیزی محەمەدی" خەڵکی ئاوایی "میرعابد" لە کاتی کاردا لە بینایەکی نیوەناچڵ لە گەڕەکی سروئابادی ئاوایی دوریسانی سەر بە ناوچەی پاوە، بە هۆی نەبوونی ئەیمەنی و پێ نەبوونی کەرستەی پێویست دەکەوێتە خوارەو و گیانی لە دەست دەدات.


ئه‌م بابه‌ته 133 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:04:23/11/2020