شنۆ/ تەقینەوەی مین بووە هۆی گیان لە دەستدانی شارۆمەندێكی کورد

شنۆ/ تەقینەوەی مین بووە هۆی گیان لە دەستدانی شارۆمەندێكی کورد


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ئەمڕۆ ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١ی سەرماوەزی ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێكی کورد بە ناوی "عەزیز ڕوونەما" تەمەن ٤٢ ساڵ خەڵکی شاری شنۆ بە هۆی تەقینەوی مین لە سەر سنووری "هەوارە ئێسک"‌ی ئەم شارە زۆر بە سەختی بریندار بوو.

بە وتەی سەرچاوەکان ناوبراو هەر دوو قاچی لە دەست داوە، شایانی باسە دووای ئەم ڕووداوە بە هۆی قوڵی برینەکەیەوە ڕەوانەی نە خۆشخانەیک لە هەرێمی کوردستان کراوە و هەر لەو نەخۆشخانە گیانی لە دەستداوە.

سەبارەت بەم بابەتە، ڕۆژی دووشەممە ٢٧ی خەزەڵوەری ٩٩ی ئەمساڵم، شارۆمەندێکی دیکە بە ناوی "ئەحمەد مەمەندی" کوڕی حاجی عەزیز خەڵکی ئاوایی دەشتەێ سەر بە ناوچەی سەردەشت بە هۆی قوڵی برینەکەیەوە کە بە تەقینەوە مین وای لێ هاتبوو لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ گیانی لە دەستدا.


ئه‌م بابه‌ته 67 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:37:21/11/2020