باوکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

باوکی ئەندامێکی کۆمەڵە لە بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە رێکەوتی ۲۹ی خەزەڵوەری ساڵی ۱۳۹۹ی هەتاوی کاک محەممەد ساڵح حەمەبەیگی باوکی هاوڕێ سەعید حەمەبەیگی ئەندامی کۆمەڵە لە تەمەنی ۷۲ ساڵیدا لە شاری بۆکان ماڵئاوایی لە ژیان کردووە.

کاک محەمەد ساڵح بە هۆی ئەوەی کە ڕۆڵە تێکۆشەرەکەی پێشکەشی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستان کردبوو، کەسێکی خۆشەویست و جێی بڕوا و متمانەی خەڵکی ناوچەکەی خۆیان بوو.

بە ناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک محەمەد ساڵح حەمەبەیگی و خزم و دۆستانی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:29:19/11/2020