پاوە/دەستبەسەر بوونی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە

پاوە/دەستبەسەر بوونی شارۆمەندێکی کورد لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە


شارۆمەندێکی کوردی خەڵكی شاری پاوە سەر بە ناوچەی پارێزگای کرماشان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژ شەممە ڕێکەوتی ٢٤ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری پاوە شارۆمەندێكی خەڵکی ئەم شارەیان بە ناوی نەبی وەیسی دەستبەسەر کردووە و بۆ شوێنێکی نادیاران گواستۆتەوە.

بە وتەی هەواڵنێری هەنگاو، ماوەی چوار ڕۆژە کە ئەم شارۆمەندە دەستبەسەر کراوە و هەوڵ و بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندە بێ ئاکام ماوەتەوە و تا ئێستاش هیچ هەواڵێکیان لە چارەنووس و شوێنی مانەوەی کوڕەکەیان نیە.

تا نوێ کردنەوەی ئەم هەواڵە هیچ زانیاریێکی زیاتر لە بەر دەستدا نیە.


ئه‌م بابه‌ته 120 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:32:17/11/2020