سەردەشت/ بە تەقینەوەی مین، شوانێک گیانی لە دەستدا

سەردەشت/ بە تەقینەوەی مین، شوانێک گیانی لە دەستدا


شارۆمەندێک لە کاتی لەوەڕاندی مەڕوماڵاتەکەیدا لە ناوچە شاخاویەکانی سەر سنووری شاری سەردەشت بە هۆی تەقینەوەی مین گیانی لە دەستدا.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵنێری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی خەزوڵوەری ٩٩ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی مینی بەجێ ماو هی کاتی شەڕی ئێران و ئێراق لە ناوچە بەرزایەکانی سەر سنووری ئاوایی "پاراستان"ی سەر بە شاری سەردەشت، شوانێک زۆر بە سەختی بریندار بوو.

شوناسی ئەم شوانە "ئەحمەد مەمەندی" تەمەن ٣٣ ساڵ خاوەنی هاسەر و خەڵكی ئاوایی دەشتەێ سەر بە شاری سەردەشتە کە ڕۆژی سێشەممە لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری ورمێ بە هۆی قووڵی برینەکەیەوە و گیان لە دەستدا.


ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:09:17/11/2020