بانە/ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکان

بانە/ بریندار بوونی کۆڵبەرێک بە تەقەی هێزە چەکدارەکان


کۆڵبەرێكی خەڵكی شاری بانە لە کاتی کۆڵبەریدا لە سەر سنووری ئەم شاری بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو.

بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، سەر لە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٥ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە شاخاویەکانی سنووری سەرتەزێنی سەر بە شاری بانە کەمینیان بۆ کاروانێک لە کۆڵبەران داخستووە و بە تەقەی ڕاستەوخۆی چەکەکانیان کۆڵبەرێكی گەنجیان بە ناوی "نجمە مورادی" بریندار کرد.

نجمە مورادی خەڵکی ئاوایی "قولی‌ئابادە"ی سەر بە ناوچەی نەنۆری شاری بانەیە.

ناوبراو بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی سەلاحەدینی شاری بانە کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 98 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:26:16/11/2020