ئیلام/ گیان لە دەستدانی پێشمەرگەیەکی سپی پۆش بە هۆی کرۆناوە

ئیلام/ گیان لە دەستدانی پێشمەرگەیەکی سپی پۆش بە هۆی کرۆناوە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕؤژی یەکشەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، دوکتور "عێزەدین ڕۆستەمیان" پسپۆڕی منداڵان و خەڵکی پارێزگای ئیلام بە هۆی نەخۆشی ڤایرۆسی کرۆناوە گیانی لە دەستدا.

 

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان ناوبراو دوای ماوەیەکی زۆر لە خەستەخانە گیانی خۆی لە دەستداوە و هەروەها ناوبراو دووهەمین دوکتوری قوربانی کرۆنا لە پارێزگای ئیلامە و لە ماوەی حەفتەی لەمەوپێش دوکتور "ئەفسانە حەسەنوەند عەمووزادە" بە هۆی کرۆناوە گیانی لە دەستدا.

 

شایانی باسە، ڤایرۆسی کرۆنا بە هۆی کەم تەرخەمی و کەمی پێداویستی پزشکی و تەندرووستی لە شارە کوردییەکان پەڕەی سەندووە و ڕوولە زۆر بوونە و بە پێی ئامارەکان ڕۆژ بە ڕۆژ شارۆمەندان و پێشمەرگە سپی پۆشەکان قوربانی ناکارەمەیی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەبن.


ئه‌م بابه‌ته 114 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:16:15/11/2020