ئامستردام/ ئاکسیۆنێک دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوو

ئامستردام/ ئاکسیۆنێک دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوەچوو
کۆمەڵەی شۆڕشگێر بە هاوبەشیی لە گەڵ چەند حیزب و ڕێکخرا و لە ئامستردام ئاکسیۆنی دژی کۆماری ئیسلامی بەڕێوە برد.
  ڕۆژی شەممە  ۱٤ی نوامبری ٢٠٢٠ ‌حیزبی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە هاوبەشیی چەند ڕێکخراوی دیکە لە ئاکسیۆێکدا لە مەیدانی "بورس پەلین"ی شاری ئامستردامی وڵاتی هۆڵەند کوشتاری ڕاپەڕینی مانگی خەزەڵوەری پارەکەی ئێرانیان مەحکوم کرد.
ئاکسیۆن بە هاوبەشیی چەند حیزب و ڕێکخراو بەڕێوە چوو. بەڕێوەبەران بە دانانی پۆدیۆم و تریبون و هەڵواسینی چەندین وێنە و بلاکارد لە پێوەندی لە گەڵ ناڕەزایەتییەکانی خەزەڵوەری ساڵی ڕابردووی ئێران سرنجی ڕێبوارانیان بۆ ئەم ئاکسیونە ڕاکێشابوو.
وێڕای بڵاو کردنەوەی نووسراوەی هاوبەش هەر یەک لە لایەنەکان بە جیا پەیامی خۆیان ڕوو لە بەشداربووان پێشکەش کرد. لەم ئاکسیۆنەدا پەیامی کۆمەڵەی شۆڕشگێر لە لایەن هاوڕێ "کاوەی سەرسەیفی"وە خوێندراوە لە پەیامەکەدا پاش یاد و ڕێز لە قوربانیانی ڕاپەڕێنی ساڵی ڕابردوو، داوای یەکگرتویی ئۆپۆزیسیۆن لە  دەرەوە بەتایبەت وڵاتی هۆڵەند کرا و پشتیوانی لە ناڕەزایەتییەکان لە دژی رژیمی ئێران بە ئەرکی هەمووان هەژمار کرا. شایانی باسە کۆردیناتۆڕیی ئاکسیۆن بە ئەستۆی کۆمەڵەی شۆڕشگێر بوو.
لە بەر یاسا و رێسای زۆر لە هەمبەر زیاد بوونی پەتای کۆرۆنا ئیزنی خۆپێشاندان بۆ جەماوەری زۆر نەرەخسابوو  و  لە لایەن شارەوانییەوە پێشتر ڕادەی ڕێژەی بەشداربووان دیاری کرابوو. 
لە میانەی کاتی ئاکسیۆندا لە گەڵ بەشداربووان و ڕێبواران باس و لێدوان لە سەر بابەتی ئاکسیۆن بەتایبەت دۆخی خەڵکی کوردستان کرا.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
١٤ی نوامبری ٢٠٢٠ی زایینی
٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی

ئه‌م بابه‌ته 188 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:22:15/11/2020