ئێران/ دۆخێکی میلیتاریزە کراو لە ترسی دووپات بوونەوەی خۆپیشاندان

ئێران/ دۆخێکی میلیتاریزە کراو لە ترسی دووپات بوونەوەی خۆپیشاندان


کۆماری ئیسلامی ئێران لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکەی ٩٨ی هەتاوی و کوشتارێک کە لە ئێران و لە شارەکانی کوردستانی بەڕێوە برد، هێزە چەکدارەکانی ڕژاندۆتە سەر شەقامەکان و بارودۆخێكی میلیتاریزەی درووست کردووە.

بە پێی سەرچاوەکانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٣ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی ئێران بە هۆی ترس لە دووپات بوونەوەی خۆپشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خەڵک لە ساڵیادی خۆییشاندانەکەی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاویدا ئامادە باشی ڕاگەیاندووە و شارەکانی تەوڕێز، کرماشان، شیراز و شارەکانی کوردستانی میلیتاریزە کردوە و ‌هێزە چەکدارەکانی ڕژاندۆتە سەر شەقامەکان بە ئامانجی ساز کردنی ترس و تۆقاندنی شارۆمەندان.

بە پێی ئەم سەرچاوەیە، ماشینە نیزامیەکانی سەر بە هێزە تایەبەتەکانی کۆماری ئیسلامی بە کەرەستەکانی بۆمب و گازی فرمێسک ڕێژ و چەکی تایبەت بۆ دژی خۆپیشاندەران لە شارەکانی مەریوان، سنە، مهاباد لە سەر شەقامە سەرەکیەکان بیندراون.

بە پێی ماڵپەڕی ڕویترێز ئاماری کوژراوانی خۆپیشاندانەکی خەزەڵوەری ٩٨ی هەتاوی لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران لانیکەم "١٩٠٠" کەس ڕاگەیەندراوە، ئەمە بووەتە هۆکاری سەرکی ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بترسینێت و شارەکانی ئێران میلیتاریزە بکات.


ئه‌م بابه‌ته 87 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:04:09:14/11/2020