بۆکان/ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ساڵوەگەری شاخەوانی کورد موقبیل هونەرپەژوو

بۆکان/ ڕێوڕەسمی ڕێزلێنان لە ساڵوەگەری شاخەوانی کورد موقبیل هونەرپەژوو

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی ھەینی ٢٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، بە بۆنەی سێزدەھەمین ساڵوەگەری کۆچی دوایی شاخەوانی کورد "موقبیل ھونەرپەژوو" لە شاخی بەردەزەرد و لەسەر گوڵکۆی ناوبراو بە نەریتی ساڵانی پێشوو کۆبوونەوەی ڕێزلێنان بە بەشداری کۆمەڵگای شاخەوانی و وەرزشوانی کوردستان بەرێوەچوو.

 

موقبیل هونەرپەژوو، ساڵی ١٣٦٢ی هەتاوی لە شاری بۆکان لە دایک بوو بە هۆی حەز و تێکۆشانی زۆر بە وەرزشی شاخەوانی لە تەمەنی ١٩ساڵیدا بە ئەندامییەتی تیمی نەتەوەیی دەرهات و توانی لە شاخە بەرزەکانی ئێران وەکوو "سەبەلان" و "عەلەم کووه" و "قەندیل" سەرکەوێت.

 

هەروەها ناوبراو لاوترین شاخەوانی سەرکەوتوو لە شاخی "لووتسە" لە بەرزاییەکانی هیمالیا و چوارەمین شاخی بەرزی جیهان بوو کە دواتر لە ١٥ی خەزەڵوەری ١٣٨٦ی هەتاوی، لە کێفی بەردەزەردی بۆکان تووشی ڕووداو بوو و دوای ٩ڕۆژ گیانی لە دەستدا.

 

ئەم کۆبوونەوەیە لەژێر کاریگەری مەترسییەکانی پەتای کرۆنا، بەلەبەرچاوگرتنی بواری تەندرووستی بەشداربووان بەرێوە چوو.


ئه‌م بابه‌ته 108 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:16:14/11/2020