بۆکان/ خۆکوژی سەربازێک بە هۆی گوشاری بەرپرسی کەڵانتەری تیکانتەپە

بۆکان/ خۆکوژی سەربازێک بە هۆی گوشاری بەرپرسی کەڵانتەری تیکانتەپە

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بە پێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتووە، "پەیام عەبدی" لاوێکی خەڵکی شاری بۆکان ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە کاتی سەربازی لە ئاوایی تیکانتەپە، بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

 

بە پێی سەرچاوە خۆجێیەکان ناوبراو پێشتر لە کەڵانتەری کولتەپە بووە و لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا لە گەڵ سەرهەنگی کەڵانتەری کولتەپە کێشە دەکەوێتە نێوانیان و بەرپرسی کەڵانتەری بۆ پاسگای تیکانتەپەی دوور دەخاتەوە.

 

ناوبراو پێش هەوڵی خۆکوژی لە گەڵ هاوڕێیەکی پەیوەندی تەلەفوونی گرتووە و پێ ڕاگەیاندووە لە دەیهەوێ کۆتایی بە ژیانی خۆی بێنێت بەڵام بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی دەیانهەوێ بابەتە گۆڕن و بە بنەماڵەیان ڕاگەیاندووە ناوبراو فیشەک لە دەستی دەرچووە.

 

شایانی باسە، بە پێی ئامارەکانی مافی مرۆڤ لە ماوەی ڕابردوودا خۆکوژی لاوانی ئێران بە هۆی گوشاری ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر خەڵک زۆر بووتەوە و لە کاتی سەربازی لاوانی ئێران ڕووداوی لەم چەشنە زۆر بووە کە دواتر کۆماری ئیسلامی سێناریۆسازی بۆ دەکات.


ئه‌م بابه‌ته 97 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:39:14/11/2020