دەستبەسەر کردنی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ

دەستبەسەر کردنی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ


هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵیان لە شاری سەقز دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، لە گەڕەکی سەنگبارانی شاری سەقز هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە هێرشیان کردە سەر ماڵی شارۆمەندێک و کوڕی ئەم شارۆمەندیان بە ناوی "پویا بوستانی" دەستبەسەر کرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بە پێی هەواڵنێڕی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات پاش دەستبەسەر کردنی پویا بوستانی، دەستیان کردووە بە پشکنینی نێو ماڵی ئەم شارۆمەندە و زۆربەی کەلووپەلە تاکەکەسیەکانی ئەم گەنجەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

پویا بوستان پاش دەستبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە و هەوڵ و بەدواداچوونی بەنەماڵەی بۆ ئاگادار بوون لە باروودۆخی تەندرووستی و شوێنی مانەوەی کوڕەکەیان بی ئامانج بووە.


ئه‌م بابه‌ته 90 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:16:14/11/2020