مەردنی گوماناویی لە بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی خورم ئاباد

مەردنی گوماناویی لە بەندکراوێک لە زیندانی ناوەندی خورم ئاباد

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ لە چەند رۆژی ڕابردوودا، لە بەندکراوێک بە ناوی "فەرهاد وسووقی‌نژاد" خەڵکی هەرسین و دانیشتووی ئاوایی "تەنگ‌پەری" سەر بە شاری نورئابادی پارێزگای لۆڕستان لە زیندانی ناوەندی خورم ئاباد بە شێوەیەکی گوماناویی گیانی لە دەستدا.

برای ئەم زیندانییە لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵنێری کوردپا دەڵێت: "فەرهادی برام لە لایەن بەرپرسانی زیندانی ناوەندی خورم ئابادەوە ئازار و ئەشکەنجە دراوە و بە هۆی ئەمەوە گیانی لە دەست داوە.

پەی زیاد کرد: کە بەرپرسانی زیدان پاش ئازار و ئەشەکنەجە، ئیزنیان نەداوە کە براکەم ڕەوانەی نەخۆشخانەی دەرەوەی زیندان بکرێت.

دەڵێت: جێگای ئازار و ئەشکەنجەکان بە جەستە و گیانی براکەم فەرهادوە دیار بووە، و زۆر لێمان ڕوونە کە بە سەختی ئازار و ئەشکەنجەیان داوە.

براکەی فەرهاد وسووقی‌نژاد جەختی کرد: کە لە لایەن دادستانی شاری خورم ئاباد هەڕەشەی لێ کراوە کە بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ هەواڵنێریەکان سەبارەت بە کوشتنی براکەی وتووێژ نەکات.

فەرهاد لە ماوەی چەند هەفتەی ڕابردوودا لەسەر هۆکارێکی نادیار لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەسبەسەر کرا بوو.


ئه‌م بابه‌ته 81 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:35:14/11/2020