ڕاپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە: مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ڕاپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە: مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ئا/ ڕۆژین کەرەموەیسە 

 

 

حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ماوەی ٤١ساڵە بە ناوی ئەمنییەتی نەتەوەیی و خەبات لە گەڵ تێرۆریزم، مافی شارۆمەندانی ئێران بە زیندانی کردن و ئەشکەنجە و ئێعدام و کوشتن پێشێل دەکات، ڕاپۆرتی خوارەوە بە هۆی ئازاد نەبوونی هەواڵنێرە مرۆییەکان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی و گووشار بۆ سەر خەڵک و شاردنەوەی ئامارەکان لە لایەن بەرپرسانی حکوومەتییەوە ئامارێکی تەواو نییە و بەشیکی بچووکی پێشێلکاری مافی شارۆمەندانی کوردستان لە لایەن حکوومەتی کۆماری ئیسلامییەوە هەیە.


 ئاماری بەشێک لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا:


 

١_ئاماری دەستبەسەر و زیندانی کردن:

 

لە ماەی حەفتەی ڕابردوودا ١٨کەس لە شارۆمەندانی کورد لە کوردستانی ئێران دەستبەسەر یا ڕەوانەی زیندان کراون کە تەنیا ٩ کەس لە ئاوایی زەردویی سەر بە شاری پاوە و سێ کەس لە سونقۆڕ و کولیایی دەستبەسەر کراون.

 

١_ حامێد شێخی     خەڵکی سەقز

تاوان: ئەندامییەت لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

١٨/٠٨/١٣٩٩   08/11/2020 (ڕەوانەی زیندان)

٢_نەبی مەڵاوەیسە    خەڵکی سەقز

تاوان: ئەندامییەت لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

١٨/٠٨/١٣٩٩   08/11/2020 (ڕەوانەی زیندان)

٣_ئەیووب کاکاخانی    خەڵکی دیواندەرە

تاوان: ئەندامییەت لە یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

١٨/٠٨/١٣٩٩   08/11/2020 (ڕەوانەی زیندان)

٤_سلێمان کەریم پوور       خەڵکی خۆڕخۆڕە (مەهاباد)

تاوان: هاوکاری لە گەڵ یەکێك لە هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

١٩/٠٨/١٣٩٩   09/11/2020 (ڕەوانەی زیندان)

٥_خالێد محەممەدزادە ئەقدەم     خەڵکی خۆڕخۆڕە (مەهاباد)

تاوان: هاوکاری لە گەڵ یەکێك لە هێزە سیاسییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

١٩/٠٨/١٣٩٩   09/11/2020 (ڕەوانەی زیندان)

٦_میلاد بابایی      خەڵکی زەردویی (پاوە)

تاوان: تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

٢٠/٠٨/١٣٩٩   10/11/2020

٧_سمکۆ مەحموودی     خەڵکی زەردویی (پاوە)

تاوان: تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

٢٠/٠٨/١٣٩٩   10/11/2020

٨_ بێهنام وەیسی      خەڵکی زەردویی (پاوە)

تاوان: تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

٢٠/٠٨/١٣٩٩   10/11/2020

٩_ئەحمەد بیابانی       خەڵکی زەردویی (پاوە)

تاوان: تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

٢٠/٠٨/١٣٩٩   10/11/2020

١٠_یاسر حەیدەری       خەڵکی زەردویی (پاوە)

تاوان: تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

٢٠/٠٨/١٣٩٩   10/11/2020

١١_هەڕاڵە عەزیزی        خەڵکی زەردویی (پاوە)

تاوان: تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

٢٠/٠٨/١٣٩٩   10/11/2020

١٢_دنیا عەزیزی          خەڵکی زەردویی (پاوە)

تاوان: تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

٢٠/٠٨/١٣٩٩   10/11/2020

١٣_کەوکەب حەیدەری      خەڵکی زەردویی (پاوە)

تاوان: تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

٢٠/٠٨/١٣٩٩   10/11/2020

١٤_فریشتە بیابانی        خەڵکی زەردویی (پاوە)

تاوان: تێکهەڵچوون لە گەڵ هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی

٢٠/٠٨/١٣٩٩   10/11/2020

١٥_ مورتەزا جەعفەری     خەڵکی سنە

تاوان: گەندەڵی سەر زەوی، پێکهێنانی گرووپ دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی، بەغی و شۆڕشی چەکدارانە دژ بە دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی (زیندان حوکمی ١٥ساڵ)

١٩/٠٨/١٣٩٩   09/11/2020

١٦_شوناس نادیار  خەڵکی سونقوڕ و کولیایی

تاوان: پەیوەندی لە گەڵ مونافقین    ٢١/٠٨/١٣٩٩   11/11/2020

١٧_ شوناس نادیار   خەڵکی سونقوڕ و کولیایی

تاوان: پەیوەندی لە گەڵ مونافقین    ٢١/٠٨/١٣٩٩   11/11/2020

١٨_ شوناس نادیار   خەڵکی سونقوڕ و کولیایی

تاوان: پەیوەندی لە گەڵ مونافقین    ٢١/٠٨/١٣٩٩   11/11/2020

 

٢_کاسبکارانی سەر سنوور:

 

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا دوو کەس لە کاسبکارانی سەر سنوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی کۆماری ئیسلامی بریندار و یەک کەسیش بە هۆی مینەوە کەم ئەندام بووە.

 

بریندار کراوان

 

١_ ڕزگار حوسێنی     خەڵکی بلەبزان(پاوە)      

لە سنووری نەوسوود     ١٧/٠٨/١٣٩٩ (07/11/2020)

٢_یووسف ڕزگار      خەڵکی میرئاوا(سەلاسوباوەجانی)

لە سنووری نەوسوود     ١٧/٠٨/١٣٩٩ (07/11/2020)

٣_سابیر خزری        خەڵکی کۆنەخان(پیرانشار)

لە سنووری پیرانشار (مین)     ١٧/٠٨/١٣٩٩ (07/11/2020)

 

٣_ مانگرتن:


 کەیوان ڕەشوزادە و کامران قاسمی و ئۆمید سەعیدی لە زیندانی ورمێ لە ڕێکەوتی ٢٠/٠٨/١٣٩٩ (10/11/2020)، بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی سەبارەت ناڕوونی چارەنووس و ڕاگرتنیان لە بەندی لاواندا، دەستیان بە مانگرتنی وشک داوە

سەکینە پەروانە لە زیندانی قووچان دوای تێپەڕ بوونی ٨ ڕۆژ لە مانگرتنی ڕۆژی ١٨/٠٨/١٣٩٩ (08/11/2020) بە مەبەستی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گواستنەوەی بۆ زیندانی ئیسفەهان لێوەکانی دووریەوە.

 

٤_کوشتن و خۆکوژی:

 

١_نیگار عەزیزی   خەڵکی جوانڕۆ

هۆکار: کێشە کۆمەڵایەتی         ١٩/٠٨/١٣٩٩ 09/11/2020

٢_کچێک (ناو نادیار)    خەڵکی سنە

هۆکار: کێشە کۆمەڵایەتی     ٢٠/٠٨/١٣٩٩    10/11/2020

 

٥_ باروودۆخی زیندانیان:

 

بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە زیندانی ناوەندی سنە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا، بە هۆی لە بەرچاو نەگرتنی ڕێوشوێنی تەندروستی و کەمتەرخەمی بەرپرسانی زیندان دۆخی زیندانیان نالەبار ڕاگەیەندراوە.

حوسێن عەبدوڵڵازادە خەڵکی شنۆ، زیندانی سیاسی لە زیندانی ناوەندی ورمێ و تەحسین پیرووزی خەڵکی مەریوان لە زیندانی بەندەرعەباس لە مافی پارێزەر بێبەری کراون.

تەوفێق عەبدوڵلاهی دوای چوار ساڵ ڕاگرتنی لە زیندانی ورمێ لە مافی مەرەخەسی بێبەری کراوە.

ڕۆستەم ئەرکیا خەڵکی ماکۆ لە زیندانی یەزد لە ماوەی ئەم حەفتەدا تووشی ڤایرۆسی کرۆنا بووە، دوای پشکێنی دووبارە بۆ زیندانیان گەڕانووتەوە.

 

٦_ کوشتنی شارۆمەندان بە دەستی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی:

 

خوسرەو شەریفی خەڵکی ئۆغەڵ (بانە) لە ڕێکەوتی ١٧/٠٨/١٣٩٩ (07/11/2020) لە کاتی شۆفیری بە تەقەی هێزە نیزامییەکان بریندار و گیانی لە دەستدا.


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:16:12/11/2020