ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕاپۆرتی پێشێل کاری مافی مرۆڤی مانگی ئۆکتۆبر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕاپۆرتی پێشێل کاری مافی مرۆڤی مانگی ئۆکتۆبر لە کوردستانی ڕۆژهەڵات


 ئا/ڕۆژین کەرەموەیسە 

 

 

مافی مرۆڤ بە مانای ئەمڕۆیی و سەرەتا پاش تەواو بوونی شۆرشی گەورەی فەرانسە هاتە ئاراوە، پاشان دوای شەڕی جیھانی دووەم لە ژێر ناوی " ڕاگەیاندنی جیھانی مافی مرۆڤ" لە ١٠ی دێسامبری ١٩٤٨لە لایەن رێکخراوەی نەتەوە یەکگرتووەکان پەسەند کرا، ئێران یەکەمین وڵات بوو کە ئەم ڕاگەیاندنەی واژوو کرد، ڕاگەیاندنی  جیھانی مافی مرۆڤ، ھەوڵ لە ڕێگەی بە ئاکام گەیاندنی "ماف، ئازادی ئینسانەکان" بۆ گەیشتن بە ژیانێکی باش و ئەمڕۆیی بۆ کوێ گشتی بەشەریەت دەزانرێت.

شایانی باسە ئەم ڕاپۆرتانە، بەهۆی ئیزن نەدانی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی ئێران بەلێژنەکانی مافی مرۆڤی جیهانی، ڕاپۆرتێکی تەواو نییە وتەنیاوێنەیکی بچوکی پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات پێ نیشان داوە.

دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بە دەستبەسەر کردنی شارۆمەندانی کورد بەدەستی هێزە ئەمنیەتییەکان ، بەلەبەرچاونەگرتنی مافی شارۆمەندی وسیاسی، بن بڕ کردنی ئازادی بیروباوەڕ و دەنگ هەڵبڕین، لێسەندنەوەی مافی ژیان وئەمنییەتی تاکەکەسی، هەڵاواردنی حکومی، بێحورمەتی بەشارۆمەندان، ئەشکەنجەی زیندانیانی سیاسی و لەبەرچاونەگرتنی مافە بنەڕەتییەکانیان و هەروەها کوشتن و بریندارکردنی کاسبکارانی سەر سنوور لەمانگی ڕابردودا مافی شارۆمەندانی کوردی لە بەرچاونەگرتووە.

 

 

ئاماری بەشێک لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ لە ماوەی مانگی ڕابردوودا:

 

لە مانگی ئۆکتۆبری ئەمساڵدا لانیکەم ٣٧کەس لە شارۆمەندانی کورد لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراوە، ١٢کاسبکاری سەر سنوور بریندار و گیانیان لە دەست داوە، ١١شارۆمەند هەوڵی خۆکوژیان داوە کە ٥کەسیان سەرکەوتوو بوون و خانمێکیش بەدەست هاوسەرەکەیەو کوژراوە،٣کەس لە زیندانەکانی کۆماری ئیسلامی مانیان لە خواردن گرتووە و ٣شارۆمەندی کورد بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراوە و ٥کەس لە زیندانی سنە و ورمێ ئێعدام کراون و ....


 

١_ئێعدام:

١_ شارام تەخشا     خەڵکی کرماشان    لە زیندانی سنە

تاوان: کوشتنی بە ئەنقەست   ٣٠/٠٧/١٣٩٩ 21/10/2020

٢_یاسر موحەممەدی       لە زیندانی ورمێ

تاوان: کوشتنی بە ئەنقەست   ٠٨/٠٨/١٣٩٩ 29/10/2020

٣_ عەلی مەلەکی        لە زیندانی ورمێ

تاوان: کوشتنی بە ئەنقەست   ٠٨/٠٨/١٣٩٩ 29/10/2020

٤_  زەیناڵ عابدین محەمەدی      لە زیندانی ورمێ

تاوان: کوشتنی بە ئەنقەست     ٠٨/٠٨/١٣٩٩  29/10/2020

٥_ موسا نێعمانی        لە زیندانی ورمێ

تاوان: کوشتنی بە ئەنقەست     ٠٨/٠٨/١٣٩٩ 29/10/2020

 

٢_کوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە (لە کاتی دەستبەسەریدا):

١_کەژوان ئەڵماسی    خەڵکی: سنە      ١٧/٠٧/١٣٩٩ (08/10/2020)

٢_هیوا وەکیلی        خەڵکی سەقز       ٢٢/٠٧/١٣٩٩ (13/10/2020)

٣_ئەشکان عەزیزی     خەڵکی کرماشان    ٢٤/٠٧/١٣٩٩ (15/10/2020)


 

٣- ئەشکەنجەی شارۆمەندان لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی:

١_ئیسماعیل نەورۆزی  ٢٤/٠٧/١٣٩٩  15/10/2020  خەڵکی: مەریوان  لە شاری: کرماشان  (تەقەی ڕاستەوخۆ و بریندار کردن )

٢_یاسین فێکری  ٢٨/٠٧/١٣٩٩ 19/10/2020  خەڵکی: بانە  لە شاری: بانە  (ئەشکەنجە بە دەس هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی)

 

٤_دەستبەسەرکردن و زیندان:

١_پشتیوان پەرتۆ    خەڵکی مەریوان (نێ)

 تاوان: ناڕوون       ٠٣/٠٧/١٣٩٩  24/09/2020

٢_ئەمین عەلیزادە   خەڵکی ئیلام (ئابدانان)     

تاوان:دەروێش گۆنابادی (پەروەندەی پێشتر بەشداری لە خۆپێشاندان) 

١٣/٠٧/١٣٩٩  04/10/2020

٣_تەقی مورادی      خەڵکی ئیلام (ئابدانان)     

تاوان: دەروێش گۆنابادی (پەروەندەی پێشتر بەشداری لە خۆپێشاندان)

        ١٣/٠٧/١٣٩٩  04/10/2020

٤_شەهریار پوورعەلی       خەڵکی ورمێ (دیرج مەرگۆڕ)

تاوان: ناڕوون - ڕێکەوت مانگی ڕابردوو

٥_فەرهاد تاریمورادی       خەڵکی سنە

تاوان:  بەشداری لە خۆێشاندان بۆ جێبەجێ کردنی حوکمەکەی  ١٠/٠٧/١٣٩٩   01/10/2020

٦_میلاد وەیسی       خەڵکی سنە

تاوان:  هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی      ٠٩/٠٧/١٣٩٩        30/09/2020

٧_ڕۆستەم ئیبراهیمی        خەڵکی کامیاران (تەختە زەنگی)   

تاوان:  ئەندام بوون و هاوکاری لەگەل یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی       ڕێکەوت: مانگی ڕابردوو

٨_خەدیجە مێهدیپوور       خەڵکی ئیلام 

تاوان: چالاکی لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان بۆ پشتیوانی لە بزووتنەوەی کرێکاران  ١٤/٠٧/١٣٩٩        05/10/2020

٩_ڕەسوول حەمزەپوور      خەڵکی پیرانشار    

تاوان: ناڕوون       ١٣/٠٧/١٣٩٩     04/10/2020

١٠_ئەندیشە سەدری خەڵکی سنە  

تاوان: ناڕوون       ١٥/٠٧/١٣٩٩     06/10/2020

١١-ندا پیرخزریان   خەڵکی سنە  

تاوان: ناڕوون ١٥/٠٧/١٣٩٩  06/10/2020

١٢- بەهرام قاسمی      خەڵکی سنە(مێراو)      

تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی       ١٣/٠٧/١٣٩٩        04/10/2020

١٣_    کەیهان شیرینی       خەڵکی سنە (مێراو) 

تاوان:  هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی      ١٣/٠٧/١٣٩٩        04/10/2020

١٤_ئەفشار فەتحی    خەڵکی سنە (تەنگیسەر)

تاوان: ئەندام بوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران  ١٩/٠٧/١٣٩٩  (10/10/2020).

١٥_حەمدە دەبستانی   خەڵکی مەریوان (دەگاشێخان)

تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوت: مانگی ڕابردوو.

١٦_حامێد دادستان     خەڵکی مەریوان (دەگاشێخان)

تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوت: مانگی ڕابردوو

١٧_ موحەممەد دادستان   خەڵکی مەریوان (دەگاشێخان)

تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوت: مانگی ڕابردوو

١٨_حیسام عەبدووڵڵاهی  خەڵکی کرماشان(لە زاهێدان گیراوە)

تاوان: هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی   ١٤/٠٧/١٣٩٩ (05/10/2020)

١٩_شادمان بەنی‌ بەشەر     خەڵکی سنە

تاوان: پڕوپاگەندە دژی نیزام     ٢٠/٠٧/١٣٩٩   (11/10/2020)

٢٠_ محەمەدعەلی خاڵەنیژاد      خەڵکی سەردەشت(مارەغان)

تاوان: نادیار     ٢١/٠٧/١٣٩٩   (12/10/2020)

٢١_عوسمان خوداکەرەمی    خەڵکی مەهاباد (وەتەمێش)

تاوان: نادیار   ڕێکەوت: ماوەی مانگی ڕابردوو

٢٢_ ئیسماعیل ناهیدە        خەڵکی بۆکان(مەنچەری)

تاوان: نادیار   ڕێکەوت: ماوەی مانگی ڕابردوو

٢٣_مەلا جەمشید حەمیدی   خەڵکی شنۆ

تاوان: نادیار     ٢٤/٠٧/١٣٩٩ 15/10/2020

٢٤_ سومەیە کارگەر    خەڵکی ئیلام

تاوان: جەرایمی ئینتەرنەتی   ٢٥/٠٧/١٣٩٩ 16/10/2020

٢٥_ بێهزاد تەڵایی        خەڵکی ورمێ

تاوان: چالاکی مەزهەبی و پڕوپاگەندە بۆ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان

 ٢٣/٠٧/١٣٩٩ 14/10/2020 (گواستنەوە بۆ زیندان)

٢٦_ سیاوەش جەوان     خەڵکی ورمێ

تاوان: چالاکی مەزهەبی و پڕوپاگەندە بۆ گرووپە توندئاژۆ ئیسلامییەکان

 ٢٣/٠٧/١٣٩٩ 14/10/2020 (گواستنەوە بۆ زیندان)

٢٧__حەسەن قادرنژاد   خەڵکی سەقز

تاوان: ناڕوون   ٣٠/٠٧/١٣٩٩ 21/10/2020

٢٨_عەتا فەتاحی     خەڵکی مەریوان

تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ٠٦/٠٧/١٣٩٩  (27/10/2020)

٢٩_فارۆق عەزیزی  خەڵکی شنۆ

تاوان: کوڕەکەی ئەندامی یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی  ٠٥/٠٨/١٣٩٩  (26/10/2020)

٣٠_سینا نیک پەی     خەڵکی مەریوان(١٦ساڵ)

تاوان: ناڕوون    ٠٦/٠٨/١٣٩٩  (27/10/2020)

٣١_حوسێن شیرزاد     خەڵکی تێکاب 

تاوان: ناڕوون    ٠٦/٠٨/١٣٩٩  (27/10/2020)

٣٢_موختار ئیبراهیمی      خەڵکی مەهاباد

تاوان: ئەندامییەت لە گرووپە مەزهەبییەکان     ٠٥/٠٨/١٣٩٩  (26/10/2020)

٣٣_ موحسێن ئەداک    خەڵکی هەورامان

تاوان: ناڕوون         ٠٥/٠٨/١٣٩٩   (26/10/2020)

٣٤_ حەبیبۆڵڵا کازمی   خەڵکی دیواندەرە

تاوان: هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی  ٠٩/٠٨/١٣٩٩  (30/10/2020)

٣٥_ئێدریس وەیسی       خەڵکی دیواندەرە

تاوان: هاوکاری حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی   ٠٩/٠٨/١٣٩٩  (30/10/2020)

٣٦_ئەیووب ئاقاڕەزایی     خەڵکی دیواندەرە

تاوان: ناڕوون            ٠٧/٠٨/١٣٩٩   (28/10/2020)

٣٧_فایق یووسفی         خەڵکی سەقز

تاوان: ناڕوون        ١٠/٠٨/١٣٩٩    (31/10/2020)

 

٥_کاسبکارانی سەر سنوور:

گیان لە دەست دان

١_مێهدی زارێعی  خەڵکی سەردەشت  ١٣/٠٧/١٣٩٩  04/10/2020

٢_ ڕەسوول قادری خەڵکی ماکۆ       ڕێکەوت: ماوەی مانگی ڕابردوو

٣_ ئەمین شەمس خەڵکی: ماکۆ      ٢٨/٠٧/١٣٩٩    19/10/2020

 

بریندارکراوان

١_کەماڵ میرزایی   خەڵکی سەلاس و باوەجانی

 لە سنووری نەوسوود    ١٨/٠٧/١٣٩٩  (09/10/2020)

٢_ ڕەحمەت ئەمینی  خەڵکی سەردەشت(دارمەکۆنـ)

لە سنووری سەردەشت     ١٩/٠٧/١٣٩٩  (10/10/2020)

٣_ئەسعد نۆدشه‌یی     خەڵکی نۆدشە

لە سنووری تەتەی هەورامان      ١٨/٠٧/١٣٩٩  (09/10/2020)

٤_وەزیر وەیسی      خەڵکی سەلاسی باوەجانی(جۆجاڕی)

لە سنووری نەوسوود      ٢١/٠٧/١٣٩٩      (12/10/2020)

٥_محەممەد...          خەڵکی بانە

لە سنووری بانە         ٢١/٠٧/١٣٩٩    (12/10/2020)

٦_باست موحەممەدی   خەڵکی بانە

لە سنووری بانە           ٠٤/٠٨/١٣٩٩  (25/10/2020)

٧_حەمید ئەحمەدی      خەڵکی نادیار

لە سنووری قەندیل       ٠٤/٠٨/١٣٩٩  (25/10/2020)

٨_ئیدریس بارزان     خەڵکی پیرانشار

لە سنووری بانە          ٠٩/٠٧/١٣٩٩  (30/09/2020)

٩_ئاوارە فەتحی         خەڵکی  سەردەشت

لە سنووری زلێ سەردەشت      ٠٨/٠٨/١٣٩٩   (29/10/2020)

 

٦_ مانگرتن:

١_عادڵ مۆکەڕەم  خەڵکی ورمێ           لە زیندانی ورمێ (*٢جار)

٢_ حەسەن ڕەستگاری مەجد             لە زیندانی ورمێ

٣_ عەلی موحەممەدی موقەدەم   خەڵکی کرماشان    لە زیندانی ورمێ

 

٧_کوشتن و خۆکوژی:

١_ حەیات ئەمینی    ١٥/٠٧/١٣٩٩ 06/10/2020 خەڵکی ورمێ (لە لایەن هاوسەرەکەیەو کوژرا)

٢_پەرویز وەکیلی   ١٢/٠٧/١٣٩٩ (03/10/2020) خەڵکی سەقز (بە هۆی خراپ بوونی دۆخی ژیان، خۆکوژی)

٣_حەمید جاسمی  ٢٨/٠٧/١٣٩٩ 19/10/2020  خەڵکی: سنە  (خۆکوژی بە هۆی نەدارییەوە)

٤_عادڵ موکەڕەم   ٢٨/٠٧/١٣٩٩  19/10/2020 لە زیندانی ورمێ (خۆکوژی سەرنەکەوتوو بە هۆی جێبەجێ نەبوونی داواکارییەکەی)

٥_کەریم خاجەپوور  ٢٨/٠٧/١٣٩٩ 19/10/2020 لە زیندانی ورمێ (بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گۆڕانی بەندەکەی لە زیندانی ورمێ)

٦_ بابەک یوسفی ٢٩/٠٧/١٣٩٩  20/10/2020 لە زیندانی ورمێ  (خۆکوژی سەرنەکەوتوو بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گواستنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی)

٧_حوجەت دێلارام ٢٩/٠٧/١٣٩٩  20/10/2020 لە زیندانی ورمێ  (خۆکوژی سەرنەکەوتوو بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گواستنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی)

٨_تەوحید غەزنەوی ٢٩/٠٧/١٣٩٩  20/10/2020 لە زیندانی ورمێ  (خۆکوژی سەرنەکەوتوو بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گواستنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی)

٩_میلاد..  ٢٩/٠٧/١٣٩٩ 20/10/2020  لە زیندانی ورمێ  (خۆکوژی سەرنەکەوتوو بە نیشانەی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە گواستنەوە بۆ ژووری تاکەکەسی)

١٠_سەلمان نەسیری   ٢٣/٠٧/١٣٩٩ (14/10/2020)  خەڵکی سنە (هۆکار: ناڕوون)

١١_عەلی مەلکی    ٠٧/٠٨/١٣٩٩ (28/10/2020)  لە زیندانی ورمێ (خۆکوژی سەرنەکەوتوو بە هۆی گواستنەوەی بۆ ژووری تاکەکەسی بە مەبەستی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدام لە شوێنە گشتییەکان)

١٢_ جەمال دوورباش ٠٦/٠٨/١٣٩٩  (27/10/2020) خەڵکی شنۆ (خۆکوژی بە هۆی هەژاری)

 

٨_حوکمی نامرۆڤانە دژ بە جاڕنامەی مافی مرۆڤ :

حوکمی بڕینەوەی پەنجەی دەست  ئارەش عەلی ئەکبەری (خەڵکی ورمێ)، مێهرداد تەیمووری و شەهاب تەیمووری (خەڵکی سەرپێڵ زەهاو)

 

٩_باروودۆخی زیندانیان:

"سەمانە نەورۆز مورادی" لە زیندانی ئەوین،بە هۆی نەخۆشیەوە بارودۆخی نالەبارە. بەڵام بەرپرسانی زیندان لە پێڕاگەیشتن و چارەسەری پزیشکی ناوبراو بەرگری دەکەن.

"موحەممەد پەتاشی خەڵکی ئاوایی "قەمتەرە"ی شاری پیرانشار "لە زیندانی ورمێ، حوکمی ئازاد کردنی هاتووە و وەزارەتی ئیتڵاعات بەرگری لە ئازاد کردنی دەکات.

"سەید محەممەد حسێنی"خەڵکی شاری نەغەدە، ٣٣ مانگە کە لە زیندانی ئەم شارە چارەنووسی نادیارە.

"موتەلیب ئەحمەدیان" لە زیندانی ڕەجایی کەرەج، بە هۆی نەخۆشی سەکتەوە باروودۆخی تەندرووستی ناجێگیرە بەڵام بەرپرسان ئیزنی دەرمانی نادەن.

"سەعید ئێقباڵی" خەڵکی کرماشان لە زیندانی ئەوین، گوێ ڕاستی بە هۆی ئەشکەنجە لە کاتی دەستبەسەرکردنیا تووشی ئێلتێهاب بووە بەڵام بەرپرسان هەوڵ بۆ چارەسەرکردنی نادەن.

"داوود قاسمزادە"، "بەهادین قاسمزادە"، "ئارەش عەلیزادە" لە زیندانی ورمێ، ئەشکەنجە دانیان لە بەردەم بەرپرسی گشتی زیندانەکان بە تاوانی دەربڕینی ناڕەزایەتی بە باروودۆخی تەندرووستیان و پێڕانەگەیشتنی بەرپرسانی زیندان.

 

 

ئۆکتۆبری ٢٠٢٠


ئه‌م بابه‌ته 122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:33:01/11/2020