بریندار بوونی کۆڵبەرێک، لە سەر سنووری شاری پیرانشار

بریندار بوونی کۆڵبەرێک، لە سەر سنووری شاری پیرانشار


کۆڵبەرێکی خەڵکی شاری سەردەشت بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بریندار بوو و بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی ڕەوانە نەخۆشخانە کرا.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات، ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەر سنووری زلی شاری سەردەشت تەقەیان لە کاروانێک لە کۆڵبەران کرد و کۆڵبەرێکیان بریندار کرد.

لە ئاکامی تەقەی هێزە چەکدارەکان، کۆڵبەرێکی گەنجی خەڵکی ئاوایی ئەڵیەی سەر بە شاری سەردەشت بە ناوی "ئاوارە فەتاحی" بریندار بوو.

ئاوارە فەتاحی بۆ چارەسەر کردنی برینەکەی ڕەوانەی نەخۆشخانەی شاری قەڵادزەێی هەرێمی کوردستان کرا.


 


ئه‌م بابه‌ته 115 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:27:30/10/2020