گیان لە دەستدانی بنەماڵەی کورد لە ڕێگای پەناخوازی ئورووپا، بوو بە تیتری هەوەڵی ڕاگەیاندنە جیهانییەکان

گیان لە دەستدانی بنەماڵەی کورد لە ڕێگای پەناخوازی ئورووپا، بوو بە تیتری هەوەڵی ڕاگەیاندنە جیهانییەکان

ڕۆژنامەی بەناوبانگی "دیلی تێلێگراف" لە گەڵ سێ ڕۆژنامەیتری بریتانیایی، وێنەی بنەماڵەی پەناخوازی کوردیان کە لە ئاوەکانی فەرانسە بۆ بریتانیا خنکابوون لە لاپەڕەی یەکەم بڵاویان کردەوە.

ڕۆژی سێشەممە ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی،بنەماڵەیکی پێنج کەسی خەڵکی ئاوایی قەمتەرە سەربەشاری سەردەشت لە گەڵ ٢٧کەسیتر، لە کاتی ڕۆیشتن لە فەرانسەوە بۆ بریتانیا، تووشی ڕووداوی وەرگێڕانی قایق دەبن و گیانیان لە دەستدەدەن.

"ڕەسوول ئیران نێژاد" ٣٥ساڵە، "شیوا موحەممەد پەناهی" ٣٥ساڵە، "ئانیتا ئیران نێژاد" ٩ساڵە و "ئارمین ئیران نێژاد" ٦ساڵە و "ئارتین ئیران نێژاد" ١٥مانگە، ئەندامی ئەم بنەماڵە بوون کە گیانیان لەدەست داوە، تەرمی ئارتین تا ئێستا نەدۆزراوەتەوە.

شایانی باسە، ساڵانە ڕێژەیەکی زۆر لە شارۆمەندانی ئێران بە هۆی باروودۆخی خراپی ژیان و هەروەها گووشاری زۆر بۆ سەر شارۆمەندان لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی ڕوو لە پەناخوازی وڵاتە ئورووپاییەکان دەکەن.



ئه‌م بابه‌ته 123 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:05:29/10/2020