پیرانشار/ شارۆمنەدێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

پیرانشار/ شارۆمنەدێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات، رۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، شارۆمەندێک بە "ناوی جەماڵ دوور باش" تەمەن ٤٠ ساڵ خەڵکی ئاوایی کانی باخ بەشی لاجانی سەر بە شاری پیرانشار، کە خەریکی پێش شوانی بووە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، ئەم شارۆمەندە لە کاتێکدا کە لە ئاوایی سینگانی سەر بە شاری شنۆ خەریکی شوانی بووە بە هۆی دەست کورتی و هەژاری لە ناو یەکێک لە باخەکانی ئەم ئاواییە پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

بە پێ ئامارەکان، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٠ی زاینییەوە تاوەکوو ئێستا ٥٩ شارۆمەند، لە ڕێگای خۆسووتاندن و خۆهەڵواسینەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:58:28/10/2020