مەریوان/ شارۆمەندێکی تەمەن ١٤ ساڵ دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە

مەریوان/ شارۆمەندێکی تەمەن ١٤ ساڵ دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە

مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی شاری مەریوان لە لایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەم شارەوە دەستبەسەر کرا و بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە.

بە پێ هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕژهەڵات گەیشتووە، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری مەریوان مێرمنداڵێکی تەمەن ١٤ ساڵ خەڵکی ئاوایی نەی بە ناوی "سینا نیک پەێ" یان دەستبەسەر کرد.

بە وتەی سەرچاوەیک، ناوەندە ئەمنییەتیەکان ئەم مێرمنداڵەیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلای ئێران دەستبەسەر کردوە.

ئەم مێرمنداڵە تەمەن ١٤ ساڵ پاش دەستبەسەر کردنی بۆ شوێنێکی نادیار گواسترایەوە و بنەماڵەی هیچ هەواڵێکیان لە باروودۆخی تەندرووستی و شوێنی مانەوەی کوڕەکەیان نیە.

شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران یەکم جاریی نیە کە مێرمنداڵانی و لاوانی کورد دەستبەسەر دەکات . کۆماری ئیسلامی یاسا مرۆڤیەکانی شکاندووە و پێی لە هەموویان ناوە، بەم کارانە وەکوو دەستبەسەر کردن، ئازار، ئەشکەنجە، لە سێدارە دان و لێپرسینەوە لە ژوورە ڕشەکانی ئیتلاعات لە مێرمنداڵان و لاوانی ئێران و بە تایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات تێدەکۆشێت بۆ مانەوەی خۆی لە سەر دەسەڵات.



ئه‌م بابه‌ته 126 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:12:28/10/2020