یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا، ئەمریکا دەبێت ڤیزای دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوە نەتەویەکگرتووەکان ڕەش کاتەوە

یەکێک لە ئەندامانی کۆنگرەی ئەمریکا، ئەمریکا دەبێت ڤیزای دیپلۆماتەکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێکخراوە نەتەویەکگرتووەکان ڕەش کاتەوە

"لی زلدین" ئەندامی کۆنگرەی پەیوەندی دەرەوەی ئەمریکا لە وتووێژ لە گەڵ فاکس نیوز ڕایگەیاند، لە وڵامی هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ دەستێوەردان لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا، دەبێت ڤیزای دیپلۆماتەکانی حکوومەتی ئێران لە ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکانا باتڵ کاتەوە و لە ئەمریکا دەریان کەن.

هەروەها دەبێت ئەم سنوورداریەتییە لە داهاتوودا بەردەوام بێت، بۆ نمونە لە کاتى دانیشتنى ساڵانەى ڕێکخراوە نەتەوە یەکگرتووەکان یا کۆبوونەوەى سەندووقى جیهانى پارە یا بانکى جیهانى، لە ئەگەری داواى ڤیزا لە لایەن بەرپرسانى کۆمارى ئیسلامیەو ڕەت بکرێتەوە.

حەفتەی ڕابردوو "جان رێتکلیف" بەرپرسی زانیاری نەتەوەیی و "کریستۆفێر ڕی" بەرپرسیFBI ڕایانگەیاند، ئێران و ڕووسیە زانیاری دەنگدەرەکانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکایان بە مەبەستی دەستێوەردان، دەس خستووە.


ئه‌م بابه‌ته 103 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:28:28/10/2020