سنە/ کرێکارانی شارەوانی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە

سنە/ کرێکارانی شارەوانی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە


بە پێی ھەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ھەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژھەڵات، شورای شاری سنە پارەی ٢ملیاری تەرخان کراو بۆ شارەوانی، خەرجی گرووپێکی یاری کردووە، لە حاڵێکدا کرێکارانی ناوچەی دووی شارەوانی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە.

بە وتەی کرێکارانی ئەم بەشە، ئەندازیار فەتحی سەرۆکی شارەوانی ناوچە٢ ئاگادارکراونەتەوە لە ئەگەری شکایەت بەم دۆخە لە سەر کار دەردەکرێن.

شایانی باسە، ٨٠بنەماڵەی ئەم کرێکارانە بە ھۆی گرانی زۆر و وەرنەگرتنی مووچە لە دۆخێکی نالەباری نەداری بەسەردەبەن.


ئه‌م بابه‌ته 131 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:07:21:27/10/2020