ئامریکا وەزیری نەوتی ئێرانی گەمارۆ دا

ئامریکا وەزیری نەوتی ئێرانی گەمارۆ دا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا، بیژن زەنگەنە وەزیری نەوتی کۆماری ئیسلامی ئێران، وەزارتی نەوت، کۆمپانیای نەوتکەشی ئێران و حەوت کەسی پەیوەندیدار بە وەزارتی نەوتەی خستە لاپەڕەی تۆمار کراوی گەمارۆکانی خۆیەوە.

ماباقی کەسانێک کە لە لایەن ئەمریکاوە گەمارۆ دراون بریتین لەم کەسانە: مەسعوود کەرباسیان، مەحموود مەدەنی پوور، بێهزاد محەمەدی، عەلی ئەکبەر پوورئیبراهیم، عەلی ڕەزا سدیق ئابادی، نەسرۆڵڵا سەردەشتی و ویان زەنگەنە، تاوانی ئەم کەسانە پەیوەندیان لەگەڵ هەندێک لە بەشەکانی سپای پاسداران و وەزارەتی نەوت بووە.

لە ڕاگەیاندراوی وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا بۆ ئەم گەمارۆیانە بە وتەی ئێستیوو مۆنچێن وەزیری خەزێنەداری ئەم وڵاتە هاتوو کە ئێران لە دەستکەوتی نەوتی خۆی بۆ چالاکیەکانی هێزەکانی قودسی سپای پاسداران کەڵکی لێ وەدەگرێت.

لەم ڕاگەیاندراوە دا هەروەها هاتووە کە " ڕژیمی ئێران پاڵپشتی لە ناوەندە تێرۆریستیەکان و پیلانە ناوەکیەکان لە وەدی هێنانی پیداویستیە سەرەتایەکانی شارۆمەندانی ئێرانی بە گرینیگتر دەزانێت" .

وەزارەتی خەزێنەداری ئەمریکا پێ زیاد کرد کە تەنها لە گۆڵانی ساڵی ٢٠١٩ی زاینیی، شەبەکەیێکی سەر بە هێزەکانی قودسی سپای پاسداران، زیاتر لە ١٢ کەشتی سەر بە کۆمپانیای نەوتکەشی ئێران بۆ گواستنەوەی دەوری ١٠ میلیون بۆشکە نەوتی خام کە زۆربەیان بە ئامانجی ڕژیمی ئەسەدوە ناردرا بوو بە کاری هێنا" .


ئه‌م بابه‌ته 104 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:16:27/10/2020