گیان لە دەست دانی کرێکارێکی کورد لە شاری بانە

گیان لە دەست دانی کرێکارێکی کورد لە شاری بانە


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٥ی خەزەڵوەری ٩٩ی هەتاوی، کرێکارێکی تەمەن ٣٠ ساڵ خەڵکی شاری سەقز بە ناوی "کیوان حەسەنی" لە کاتی کار دا لە شاری بانە لە ڕووداوی ڕووخانی دیواری چاڵی ئاو بە هۆی نەبوونی ئیمەنی و کەلوو پەلی پێویستی ئەم کارە، گیانی لە دەست دا.

تەرمی ئەم کرێکارە بۆ نەخۆشخانەی سەڵاحەدینی ئەیووبی شاری بانە گواسترایەوە.

شایانی باسە کە کرێکارنی ئێران و بەتایبەت کوردستانی ڕۆژهەڵات لە کاتی کار دا لەگەڵ گیانی خۆیان کایە دەکن؛ بە هۆی نەبوون ئیمەنی کار، سەرپەرستی نەکردنی ئەنجوومنی کرێکاران، نەبوونی بیمەی کرێکاران.......هتد و کرێکاران بە هۆی دەستکورتی و فەقیریی هیچ ڕێگاچارەیەکی دیکەیان نیە و بۆ بژێوی ژیانیان دەبێت ئەم کارە پڕ لە مەترسیە بە گیان بکڕنەوە.

بە پێ ئاماری ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە ڕێکەوتی ٢٩ی خەرمانانەوە تاوەکوو ٦ی خەزەڵوەر ٩٩ی هەتاوی، ٨ کرێکار لە کوردستان ڕۆژهەڵات لە کاتی کار دا بە هۆی نەبوونی ئیمەنی کار گیانیان لە دەست داوە.


ئه‌م بابه‌ته 119 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:14:27/10/2020