سنە/ دوو مانگ بێ هەواڵی لە چارەنووسی چالاکێکی ژینگە پارێز

سنە/ دوو مانگ بێ هەواڵی لە چارەنووسی چالاکێکی ژینگە پارێز


بە تێپەڕ کردنی ٢ مانگ لە دەستبەسەر بوونی چالاکێکی ژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە هەتاوەکوو ئێستاس بنەماڵەی هیچ هەواڵێکیان لە چارەنووسی کۆڕەکەیان نیە و نەیانتوانیوە کە پەیوەندی لەگەڵ  بگرن.

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "خەبات مفاخری" چالاکێکێ ژینگە پارێزی خەڵکی شاری سنە کە لە دوو مانگی ڕابردوو دا دەستبەسەر کرابوو. تاوەکوو ئێستا لە بازداشگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەم شارە لە بەند دایە و هەوڵ و بەدوادا چوونی بنماڵەی بۆ پەیوەندی گرتن لەگەڵ کوڕەکەیان بێ ئاکام بووە.

کاتژمێر ٢ی شەوی ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٦ی خەرمانانی ٩٩، هێزی ناوەندە ئەمنییەتیەکان هێرشیان کردوەتە سەر ماڵی خەبات مەفاخری و دەستبەسەریان کردوە.

خەبات مەفاخری یەکێک لە چالاکانی ژینگە پارێزی و ئەندامی ڕێکخراوی سەوزی کوردستانە بوو کە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران دەستبەسەر کراوە.


ئه‌م بابه‌ته 107 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:18:27/10/2020