ئەمریکا/ هەر جۆرە بار مووشەکی ئێران بۆ ڤێنزۆئێلا لە ناو دەبەین

ئەمریکا/ هەر جۆرە بار مووشەکی ئێران بۆ ڤێنزۆئێلا لە ناو دەبەین

"ئێلیڤێت ئابرامز" نوێنەری ئەمریکا لە کاری و باری ئێران، لە وتووێژی ڕۆژی دووشەممە ٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی لە گەڵ فاکس نیوز ڕایگەیاند، لە ئەگەری فرۆشی مووشەکی ئێران بە ڤێنزۆئێلا، ئەمریکا ئەم مووشەکانە لە ناو دەبات.

هەروەها وتی: ئەم هەوڵانە قبووڵ نەکراوە و ئەمریکا ئیزنی ئەو کارە نادات.

بە پێی ڕاپۆرتی دیلی میل، "نیکۆلاس مادۆرۆ" لەم ماوەدا سازکردنی شورای نیزامی ڕاگەیاندووە کە ئامانجی سەربەخۆیی نیزامی بە یارمەتی وڵاتانی چین، ڕوسیە، ئێران و کوبای هەیە.


ئه‌م بابه‌ته 62 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:01:27/10/2020