مایک پۆمپئۆ/ هەوڵە ڕەشکوژییەکانی "حێزبۆڵا" وێنەی لاساری کۆماری ئیسلامی خستووتە ڕوو

مایک پۆمپئۆ/ هەوڵە ڕەشکوژییەکانی

"مایک پۆمپئۆ" وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، بە بڵاو کردنەوەی ڕاگەیاندنێک لە ساڵڕۆژی هێرشی تێرۆریستی حێزبۆڵڵا بۆ سەر مەقەڕی هێزە چەکدارەکانی ئەمریکا لە "بەیروت" لە ساڵی ١٩٨٣، کۆماری ئیسلامی بە حکوومەتێک کە بە هەر شێوەیەک بە دوای بەرژەوەندی ئاڵۆزی خۆیەتی ناساند.

لەم ڕاگەیاندنە کە ڕۆژی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی بڵاو بووەتەوە وتی، ئەم هێرەشە و هێرشەکانی دواتری حێزبۆڵڵا لە تەواو جیهان نیشاندەری پشبەستنی ئەم حیزبە بە خوێنڕێژی و توندووتێژیە و هەروەها گرینگی نەدانی بەردەوام بە گیانی ئەو خەڵکەیە کە بانگەشەی پارێزگاریان دەکات.

هەروەها جەختی کردەوە، ئەم هەوڵە ڕەشکوژییانە وێنەی کۆماری ئیسلامی، وەکوو پاڵپشتی حێزبۆڵڵا بە حکوومەتێکی لاسار ناساندووە کە بۆ بەرژەوەندی خواستە خراپەکانی جیهان لە هیچ شێوەیەک سل ناکات و داوای لە وڵاتانی جیهان کرد، تەواوەتی حێزبۆڵڵا لە لیستی تێرۆردا دابنێن.


ئه‌م بابه‌ته 111 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:26:26/10/2020