گیان لە دەستدانی شارۆمەندێکی مەشهەدی بە دەس هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی

گیان لە دەستدانی شارۆمەندێکی مەشهەدی بە دەس هێزە سەرکوتگەرەکانی کۆماری ئیسلامی

ڕۆژی شەممە ٣ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی،ڤیدیۆیەک لە ئەشکەنجەی شارۆمەندێکی خەڵکی شاری مەشهەد، بە دەست هێزە نیزامییەکانی کۆماری ئیسلامی لە نێو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان بڵاوەو بووە.

ئەم شارۆمەندە ناوی "مێهرداد سێپێهری" ڕاگەیەندراوە کە بە هۆی کێشەی بنەماڵەیی و پەیوەندی باوک ژنەکەی بە ١١٠ دەستبەسەرکراوە.

بە وتەی برای ناوبراو،هێزەکانی کۆماری ئیسلامی ٤٥خولەک ناوبراویان بە دەستی بەسراوەو ئەشکەنجە داوە و پێش گەیشتن بە خەستەخانە لە نێو ئۆتۆمۆبیلی هێزە نیزامییەکاندا گیانی لەدەست دەدات.

ئەشکەنجە و گیان لەدەستدانی شارۆمەندان لە کاتی دەستبەسەرکردن، بە دەس هێزەکانی کۆماری ئیسلامی یەکەم جار نییە و لە مانگی ڕابردوودا سێ کەس لە شارۆمەندان لە ژێر ئەشکەنجە گیانیان لەدەست داوە.


ئه‌م بابه‌ته 141 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:39:25/10/2020