گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کورد بە هۆی نەبوونی ئیمەنی کار

گیان لەدەستدانی کرێکارێکی کورد بە هۆی نەبوونی ئیمەنی کار

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ "یاسر سەعیدی" خەڵکی ئاوایی حەسەن ئاوای شەلە سەر بە شاری ڕوانسەر، ڕۆژی هەینی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٩ی هەتاوی، تووشی ڕووداوی کار بوو و گیانی لە دەست دا.

ناوبراو لە کاتی کارکردن بە هۆی وەرگەڕانی تەراکتور تووشی ئەو ڕووداوە بووە.

شایانی باسە ئێران ڕەدەی ١٠٢ی لە بواری ئیمەنی کار  لە نێو وڵاتانی جیهان هەیە کە نیشاندەری گرینگی نەدان بە باروودۆخی کرێکاران و شارۆمەندانە و لە ماوەی لەمەوپێش زیاتر لە ١٠کەس لە شارۆمەندانی کورد تووشی ڕووداوی کار بوون.


ئه‌م بابه‌ته 106 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:49:24/10/2020