بەردەوام بوون لە بێ هەواڵی و پەرێشانی لە چارە نووسی چالاکانی مەدەنی دەستبەسەر کراو لە تاران

بەردەوام بوون لە بێ هەواڵی و پەرێشانی لە چارە نووسی چالاکانی مەدەنی دەستبەسەر کراو لە تاران

ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ بنەماڵەی شەبنەم عاشووری، ئەلوار قولی وەند، ندا پیرخزریان، لقمان پیرخزریان، ئارش جەوهەری و ئەندیشە سەدری، چالاکانی مەدەنی دەستبەسەر کراو لە تاران بە تێپەڕ کردنی ماوەی ١٢ ڕۆژ لە کاتی دەستبەسەر بوونیانەوە لە باروودۆخی تەندرووستی و چارەنووسیان هیچ هەواڵێک لە بەردەستدا نییە.


ئەم شارۆمەندانە لە ڕێکەوتی ١٥ی ڕەزبەری ئەمساڵ،لە لایەن ناوەندە ئەمنییەتیەکانی تارانەوە دەستبەسەر کران.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٤ ڕەزبەر، پاش ئاخەرین سەردانی بنەماڵەی ئەم شارۆمەندانە بۆ دادسەرای زیندانی ئەوینی تاران، هیچ وڵامێکان لە چارەنووسی منداڵەکانیان لە لایەن بەرپرسانی دادوەری و ئەمنییەتی وەرنەگرتووە.

شایانی باسە کە لەکاتی دەستبەسەر کردنی ئەم شارۆمەندانەدا ناوەندە ئەمنییەکان هێرشیان کردوەتە سەر ماڵەکانیان و پاش پشکنینێکی زۆر دەستیان بەسەر کەلووپەل و ئەشیا تایبەتەکانیان دا گرتووە.

شەبەنم عاشووری لەدایکبووی ساڵی ١٣٦٦ی هەتاوی خەڵکی تاران و بەرپرس و خاوەن ئیمتیازی گۆڤارێکی ئاگادارکردنەوەیە، ئەندیشە سەدری، ئەلوار قولی وەند، ندا پیرخزریان و ئارش جەوەهەری، چالاکانی مەدەنی و کۆمەڵایەتی و کرێکارین.


ئه‌م بابه‌ته 83 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:10:52:18/10/2020