بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خەبات دژی هەژاری

بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی خەبات دژی هەژاری


ڕۆژین کەرەموەیسە

"هاوکاری بۆ بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی و ژینگەیی"
درووشمی ئەمساڵی(٢٠٢٠) ڕێکخراوەی نەتەوەیەکگرتووەکان لە ڕؤژی جیهانی خەبات بە دژی هەژاری(١٧ی ئۆکتۆبر/٢٦ی ڕەزبەر)ە، ڕؤژێک کە ئامانجی پەسەند کردنی ڕاکێشانی سەرنجی بڕوای گشتی جیهان بە تایبەت دەسەڵاتداران بە ئاستەمی هەژاری و هاندان بۆ هەڵگرتنی هەنگاوی کارامە بۆ لە ناوبردنی هەژاریە، قەیرانی ئابووری ئێران و سیاسەتی ناکارامەی کۆماری ئیسلامی، کۆمەڵگای ئێران بەرەو نەخۆشی و وێرانی و ڕۆژبەڕۆژ هەژارتر دەبات.
ڕؤژی جیهانی لەناوبردنی هەژاری ١٧ی ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٩٢ی زایینی لە لایەن ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکانەوە، ساڵڕۆژی مەرگی "وریسینێسکی" بنیادنەری بزووتنەوەی نێونەتەوەیی ATD Fourth World (بزووتنەوەی لەناوبردنی هەژاری) پەسەندکرا.
کار ڕۆڵێکی گرینگی لە بەدیهێنانی دادپەروەری کۆمەڵایەتی هەیە، لە بەندی ٢٣ی جاڕنامەی مافی مرۆڤ هاتووە هەر مرۆڤێک مافی کار و هەڵبژاردنی ئازادانەی کاری هەیە، بۆ سوودمەندی لە مافی کار دەسەڵاتداران و بەرپرسانی حکوومەتی دەبێ بەرنامە و پلانیان بۆ شارۆمەندان هەبێت، هەروەها لە حقۆقی نێونەتەوەیی بەشی مافی ئابووری، کۆمەڵایەتی و کولتوری لە بەندی شەش هاتووە: وڵاتان دەبێت هەنگاوی پیویست وەکوو فێرکاری و تێڕوانین و سیاسەتی ئابووری و کۆمەڵایەتی جێبەجێ کەن.
لە ئێران، یاسای کۆماری ئیسلامی بەندی ٢٨، جیا لەوەی کە هەبوونی کار بۆ گشتی لە بەرچاوگرتووە دەوڵەتی ئەرکدار کردووە کە دەبێ دەرفەتی کاری بە جێگە و بەرابەر بۆ هەمووی شارۆمەندان بەدی بێرێت.
ئاماری بێکاری و نرخی هەژاری لە ئێران نیشاندەری ئەوەیە کە نە تەنیا مافی کار لەبەرچاونەگیراوە، کۆماری ئیسلامی بەرنامە و سیاسەتێکی بۆ شارۆمەندان نەبووە و ئێران بەو هەموو سەرمایە و دەوڵەمەندییەوە بە سیاسەتی ناکارەمەی کۆماری ئیسلامی ئابوورییان تێکداوە و کۆمەڵگا ڕؤژبەڕۆژ بەرەو داڕماوی دەبات.
لە کۆماری ئیسلامی زیاتر لەوەی کە سەرمایە ئێران بۆ کۆمەڵگای ئیران و بووژانەوەی ئابووری ئێران خەرج بکرێ زۆرتر خەرجی شیعەگەرایی و حیزبەچەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی لە سوریە، یەمەن، عێراق ،... و هەروەها هەبوونی سەرمایە لە دەستی پەرپرسان و بەکارهێنانی لە بەشی شەخسی (ئەسپاردنی بە بۆنگاگەل شەخسی و گەندەڵی و دزی لەو بەشانە و بێکار بوونی کرێکاران لەو بەشە) و هەروەها بێبەری کردنی بەشێکی لە کۆمەڵگا لە مافی کارکردن و خوێندن وەکوو باوەڕە ئایینیەکان و سیاسییەکان و هەروەها بێبەری کردنی بەشێکی کۆمەڵگای لە گەشەی ئابووری و ئاوەدانی (وەکوو: کوردستان، سیستان و بەلووچێستان، زاهێدان و...) کە بووەتە هۆی کێشەگەل کۆمەڵایەتی و هەژاربوونی زۆرتری کۆمەڵگای ئێران لە ژێر دەسەڵاتداری کۆماری ئیسلامیدا.
بۆشایی چینایەتی و هەبوونی نالەباری کۆمەڵایەتی و خەسارە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو بێکاری، منداڵانی کار، کۆڵبەری، بێ ماڵی، جۆلاخەوی، هۆگری بە مادە هۆشبەرەکان، بەزەکاری، خۆکوژی لە ئێران، دەسکەوتی ٤دەیە سیاسەتی ناکارەمەی کۆماری ئیسلامیە.
ئاماری هەژاری و بێبەری بوون لە کۆمەڵگای ئێران:
زۆرتر لە ٨٠لەسەدی خەڵک لە ژێر خەتی هەژاریدان
پەراوێزنشین ٣٨مێلیون کەس
منداڵی کار ٧مێلیون کەس
ژنانی سەرۆکی خێزان ٣مێلیون کەس
هۆگری مادەهۆشبەرەکان ٤مێلیون کەس
خۆکوژی ڕۆژانە ١٣ کەس (زۆرتر لە ٧٠لەسەدی خۆکوژیەکان، هۆکاری نەدارییە)
لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆی نەبوونی بەرنامە و بە ئەنقەست ئاوەدان نەکردنی کوردستان لە لایەن کۆماری ئیسلامییەوە (نەبوونی پرۆژەی ئاوەدانی، ڕێگری لە کارگەی پێشەسازییەکان و...)خەڵک و بەتایبەت لاوان تووشی بێکاری و هەژارین لە ناچاری ڕوو لە شارەکانیتر بۆ کرێکاری یا ڕوو لە کۆڵبەری دەکەن کە ساڵانە زیاتر لە ١٠٠کەس لە کۆڵبەران بە تەقەی هێزەنیزامییەکانی سەرسنوور گیانیان لەدەست دەدەن و هەروەها بە هۆی نەبوونی ئیمەنی کارەوە ڕۆژانە چەند کەس لە کرێکاران تووشی ڕووداوی کار دەبن یا گیانیان لە دەست دەدەن یا چیدیکە تەوانای کاریان نامێنێ.
ڕێگەی لە ناوبردنی هەژاری لە کۆمەڵگا داڕشتنی بەرنامە لە لایەن دەوڵەتەوە بۆ لە ناوبردنی بێکاری و خەرج کردنی سەرمایە بۆ ئاوەدانی وڵات و ئازادی کۆمەڵایەتی بێ هەڵاواردن لە یاسا و ڕاهێنانی درووست لە کۆمەڵگادایە.


ئه‌م بابه‌ته 138 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:08:36:17/10/2020