ڕاپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە: مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات

ڕاپۆرتی حەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە:

مافی مرۆڤ لە کوردستانی ڕۆژهەڵات


ئا/ڕۆژین کەرەموەیسە

کۆماری ئیسلامی ڕۆژانە بە شێوەیەکی دڕندانە (ئێعدام، کوشتن، زیندان و...) سەرکوتی شارۆمەندانی ناڕازی و هەروەها کاسبکاران دەکات و بە دۆخی زیندانیان گرینگی نادات و زۆرجار دژ بە یاساکان بڕیار دەردەکەن. حکوومەتی کۆماری ئیسلامی لە قەیرانێکی ئابووری دایە و لە ئێران نەخۆشی کرۆنا گشتگیر بووە و گوشارێکی زۆر بەسەر شارۆمەندانەویە و هیچ پلان و بەرنامەیەکی بۆ ئەم دۆخە نییە و بەردەوام دەست بە سەرکوت و زەوت کردنی مافی شارۆمەندان دەدات و مافییان لە بەرچاو ناگرێت.

بەشێک لە ئاماری پێشیل کارییەکانی مافەکانی مرۆڤ لە لایان کۆماری ئیسلامی لە کوردستانی ڕۆژهەڵات :

١_ئێعدام و کوشتنی بە ئەنقەست لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە:

کەژوان ئەڵماسی خەڵکی شاری سنە، تەمەن٣٠ساڵ ڕێکەوتی ١٧/٠٧/١٣٩٩ (08/10/2020)، دوای دەستبەسەرکردنی بە شێوەی دڕەندانە دراوە بەر فیشەکی هێزە سەرکوتگەرەکان و گیانی لە دەستدا.

هیوا وەکیلی خەڵکی شاری سەقز ڕێکەوتی ٢٢/٠٧/١٣٩٩ (13/10/2020) لە ڕێگای سەقز_دیواندەرە لە کاتی ڕاودوونانی هێزە نیزامییەکانی حکوومەتی، ماشینەکەی وەردەگێڕێ و گیانی لەدەست دەدا.

ئەشکان عەزیزی خەڵکی شاری کرماشان تەمەن ١٧ ساڵ ٢٤/٠٧/١٣٩٩ (15/10/2020) بە بیانووی ئەوە کە ماشینەکەیان ڕەقەمی نییە بە تەقەی هێزە نیزامییەکان گیانی لە دەستدەدا.

٢-دەستبەسەرکردن و زیندان:

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ١٠شارۆمەندی کورد لە شارەکانی سنە، مەریوان، کرماشان، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان و ورمێ لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیەوە دەستبەسەر کراون.

١_ئەفشار فەتحی خەڵکی سنە (تەنگیسەر)

تاوان: ئەندام بوون و هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران ١٩/٠٧/١٣٩٩ (10/10/2020).

٢_حەمدە دەبستانیخەڵکی مەریوان (دەگاشێخان)

تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوت: حەفتەی ڕابردوو.

٣_حامێد دادستان خەڵکی مەریوان (دەگاشێخان)

تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوت: حەفتەی ڕابردوو

٤_محەممەد دادستانخەڵکی مەریوان (دەگاشێخان)

تاوان: هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامی

ڕێکەوت: حەفتەی ڕابردوو

٥_ حیسام عەبدووڵڵاهی خەڵکی کرماشان(لە زاهێدان گیراوە)

تاوان: هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی ١٤/٠٧/١٣٩٩ (05/10/2020)

٦_ شادمان بەنی‌ بەشەر خەڵکی سنە

تاوان: پڕوپاگەندە دژی نیزام ٢٠/٠٧/١٣٩٩ (11/10/2020)

٧_ محەمەدعەلی خاڵەنیژاد خەڵکی سەردەشت(مارەغان)

تاوان: نادیار ٢١/٠٧/١٣٩٩ (12/10/2020)

٨_ عوسمان خوداکەرەمی خەڵکی مەهاباد (وەتەمێش)

تاوان: نادیار ڕێکەوت: ماوەی حەفتەی ڕابردوو

٩_ ئیسماعیل ناهیدە خەڵکی بۆکان(مەنچەری)

تاوان: نادیارڕێکەوت: ماوەی حەفتەی ڕابردوو

یەک کەسیش بە ناوی "عەبدولعەزیز حەیدەرپوور" خەڵکی ورمێ(کارێزە) بە تاوانی پڕۆپاگەندە بۆ گرووپە ئایینیەکان لە ڕێکەوتی ٢٤/٠٧/١٣٩٩ (15/10/2020) بۆ زیندانی ناوەندی ورمێ گوازرایەوە.

٣_ کاسبکارانی سەر سنوور"کۆڵبەر"

لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا ٦کەس لە کاسبکارانی سەرسنوور بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی سەرسنوور بریندار کران و یەک کەسیش گیانی لەدەست داوە.

بریندارکراوان

١_کەماڵ میرزایی خەڵکی سەلاس و باوەجانی

لە سنووری نەوسوود ١٨/٠٧/١٣٩٩(09/10/2020)

٢_ ڕەحمەت ئەمینی خەڵکی سەردەشت(دارمەکۆنـ)

لە سنووری سەردەشت١٩/٠٧/١٣٩٩ (10/10/2020)

٤_ئەسعد نۆدشه‌یی خەڵکی نۆدشە

لە سنووری تەتەی هەورامان ١٨/٠٧/١٣٩٩(09/10/2020)

٥_وەزیر وەیسی خەڵکی سەلاسی باوەجانی(جۆجاڕی)

لە سنووری نەوسوود ٢١/٠٧/١٣٩٩ (12/10/2020)

٦_محەممەد... خەڵکی بانە

لە سنووری بانە ٢١/٠٧/١٣٩٩(12/10/2020)

گیان لەدەست دان:

ڕەسوول قادری خەڵکی شاری ماکۆ تەمەن ٢٨ ساڵ لە سەرەتای حەفتەی ڕابردوودا

لە سنوورەکانی شاری شووت (لە کاتی گواستنەوەی مسافری ئەفغان بە تەقەی ڕاستەوخۆ کوژراوە)

٤_ مانگرتن

"عەلی موحەمەدی موقەدەم" خەڵکی شاری کرماشان لە زیندانی ورمێ، لە بەر تووشبوون بە نەخۆشی ئێکسیزۆفێرنی دووکتورەکانی زیندان ڕایانگەیاندووە کە ئەم زیندانییە نابێ لە زیندان بێ بەڵام بەرپرسان گرینگی بە دۆسیەی پزیشکی نادەن و لە ڕێکەوتی ١٩/٠٧/١٣٩٩ (10/10/2020)مانی لە خواردن گرت.

"عادڵ مۆکەڕەم" لە زیندانی ورمێ، پاش جێبەجێ نەکردنی داواکارییەکەی و پێڕانەگەیشتن بە دۆسیەی ئەو زیندانییە سیاسییە لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە بۆ جاری دووهەم لە ڕێکەوتی ٢٢/٠٧/١٣٩٩ (13/10/2020)مانی لە خواردن گرت.

٥_ باروودۆخی زیندانیان

"سەمانە نەورۆز مورادی" لە زیندانی ئەوین،بە هۆی نەخۆشیەوە بارودۆخی نالەبارە. بەڵام بەرپرسانی زیندان لە پێڕاگەیشتن و چارەسەری پزیشکی ناوبراو بەرگری دەکەن.

"موحەممەد پەتاشی" خەڵکی ئاوایی "قەمتەرە"ی شاری پیرانشار بە تۆمەتی "هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی ئۆپۆزسیۆنی حکوومەتی ئێران"لە زیندانی ورمێ حوکمی ئازاد کردنی هاتووە و وەزارەتی ئیتڵاعات بەرگری لە ئازاد کردنی دەکات.

٦_ کوشتن و خۆکوژی

پەرویز وەکیلی خەڵکی شاری سەقز ئەندازیاری بیناسازی و خێزاندار و خاوەن دوو منداڵ بە هۆی گوشار و خراپ بوونی دۆخی ژیان و ناسەقامگیری دۆخی کۆمەڵایەتی لە کۆماری ئیسلامی، ڕێکەوتی ١٢/٠٧/١٣٩٩ (03/10/2020) کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.


ئه‌م بابه‌ته 92 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:05:17/10/2020