ڕاپۆڕتی هەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە پرسی کرێکاران

ڕاپۆڕتی هەفتانەی ئاسۆی ڕۆژهەڵات سەبارەت بە پرسی کرێکاران



ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ مەتین قوربانی

ئەم ڕاپۆڕتە لە ڕیکەوتی ١٠ی ڕزبەرەوە تاەوەکوو ٢٥ی ڕەزبەر ١٣٩٩ی هەتاوی، باس لە ڕووداوە سیاسی، کولتووری و ئابوورییە پەیوەندیدارکان سەبارەت بە پرسی کرێکاران لە ئێران و بەتایبەت کوردستان دەکات.

ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢٥ی ڕەزبەری 1399ی هەتاوی، کڕێکارێک خەڵکی شاری سەقز بەناوی"عوسمان عەبدوڵڵازادە" لە کاتی کار دا گیانی لە دەستدا. ناوبراو بە هۆی کەوتنەخوار لە بینایەکی نیوەناچڵ لە شەهرەکی دانشگەی ئەم شارە بە سەختی بریندار بوو و گیانی لە دەستدا.

لە ڕێکەوتی ١٩ی ڕەزبەر، بە پێی هەواڵێک کە بڵاو کرایەوە کرێکارێکی گەنج بەناوی "حیدەر ئەحمەدی" لە شاری شووش بە هۆی فەقیری و دەست کورتی و سەختیە کانی ژیان، دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

لە لایەکی دیکەوە لە شاری تەورێز، کرێکارانی ئێران خۆدرۆ، ڕێکەوتی ١٩ ی ڕەزبەری ١٣٩٩ ی هەتاوی، بە هۆی وەرنەگرتن و کەم بوونی مووچەکەیان ناڕەزایەتی خۆیان دەربڕی.

لە درێژەی ناڕەزایەتییەکانی کرێکارانی حەوت تەپە، ڕۆژی شەممە ١٩ ی ڕەزبەر، کرێکارانی حەوت تەپە لە بەر دەم پیشەسازی "نیشکر هفت تپە" کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان بەڕێوە برد. کرێکارانی حەوت تەپە بە هۆی وەرنەگرتنی مووچە و دوا کەوتنی بەڵێنەکانیان و زووڵم و زۆر لە لایەن ئەم پیشە سازییە، لە یەک دوو ساڵی ڕابردوودا ناڕەزایەتی زۆریان کردووە و لە لایەن ڕژیمەوە زۆرێک لە ناڕازییان دەستبەسەر کراون؛ لەوانە "ئیسماعیل بەخشی" کە ئەشکەنجە دراو و حوکمی زیندانی بە سەردا داسەپا .

گوشاری سپای پاسداران لە سەر ئەنجوومەنی بیناکاری شاری کامیاران بۆ دامەزراندنی بنکەی بەسیج لە دەفتەری ئەم ئەنجوومەنە. ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوەتی ٢٢ی ڕەزبەر، سپای پاسداران و ئیدارەی کاری ئەم شارە بە فێڵ و کەڵەک، وەعد دان و هەڕەشە لە بەڕێوەبەرە و چالاکانی مەدەنی ئەم ئەنجوومەنە تێدەکۆشن کە بتوانن بێ بەڕێوە بردنی کۆی گشتی ئەم ئەنجوومەنە و بڕیار دەرکردن بە دەنگی زۆرینەی ئەندامان، بنکەی بەسیج لەم دەفتەرە دابمەزرێنن.


ئه‌م بابه‌ته 88 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:11:02:17/10/2020