سەقز/ شارۆمەندێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا

سەقز/ شارۆمەندێکی کورد کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا


ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١٢ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، "پەرویز وەکیلی" خەڵکی شاری سەقز کۆتایی بە ژیانی خۆی هــێنا.

ناوبراو ئەندازیاری بیناسازی و خێزاندار و خاوەنی دوو منداڵە کە لە ماڵەکەی خۆی پەتی بۆ خۆی هەڵخستووە و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

شایانی باسە؛ ئێران و بەتایبەتی کوردستانی ڕۆژهەڵات بە هۆی گوشار و خراپ بوونی دۆخی ژیان و ناسەقامگیری دۆخی کۆمەڵایەتی کە کۆماری ئیسلامی بە شێوەی سیستەمانە گەڵاڵەی کردووە تا ئاستێک، هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای گرتۆتەوە و تەنانەت ئەوانەی کێشەی ئابووری و کاریان نییە ئەو حاڵەتە نیگەتیڤە داڕماوە بەسەر ژیان و ڕۆحیەیاندا و هاوشێوەی گشتی کۆمەڵگا تووشی خەمۆکی و بێ هیوایی بوون و هەڵدەکوتنە سەر گیانی خۆیان و کۆتایی بە ژیانیان دێنن.

جێی ئاماژەیە کە ماوەی چەند مانگی پێشوو لە شاری سەقز مامۆستایەکی قوتابخانە خۆی لە بەنداوی چراغ وەیسی ئەو شارە هاویشت و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بە پێ ئامارەکانی ئاسۆی ڕۆژهەڵات لە سەرەتای ساڵی ٢٠٢٠ی زایینیەوە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات ٢٩ژن و ٢٨ پیاو دەستیان داوەتە خۆکوژی و کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.


ئه‌م بابه‌ته 101 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:52:15/10/2020