سەقز/ گیان لەدەستدانی کاسبکارێک لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان

سەقز/ گیان لەدەستدانی کاسبکارێک لە ئاکامی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارەکان


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ شەوی سێ شەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، "هیوا وەکێڵی" خەڵکی شاری سەقز لە کاتی ڕاوەدوونانی هێزە چەکدارکانی کۆماری ئیسلامی لە ڕێگای سەقز و دیواندەرە ماشێنەکەی وەڕدەگێڕێ و گیانی لە دەست دەدا.

بە وتەی سەرچاوە هێزە چەکدارکانی، کاسبکارێکی دیکەشیان دەستبەسەر کردووە.

شایانی باسە هێزە چەکدارەکان بەبیانووی پێبوونی شتوومەکی قاچاغ دەستیان بە ڕاوەدوونانی ئەو دوو کاسبکارە کردووە.


ئه‌م بابه‌ته 86 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:02:58:15/10/2020