ماکۆ/ شارۆمەندێکی کورد بە فیشەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا

ماکۆ/ شارۆمەندێکی کورد بە فیشەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژرا


ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوو دا شارۆمەندێک بەناوەی "ڕەسۆڵ قادری" کوڕی پاشا تەمەن ٢٨ ساڵ خەڵی شاری ماکۆ لە نزیکیی شاری شووت لە لایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیەوە داریە بەر دەستڕێژی فیشەک و گیان لە دەستدا.

بە وتەی سەرچاوەکان، ناوبراو لە کاتی هەڵگرتنی موسافیری ئەفغانی بە ماشێنەکەی دەدرێنە بەر تەقە و لە هەمان کات دا دانێک لە موسافیرەکانیش بە فیشەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی کوژرا.

بە پێی ئاماری کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە دەستپێکی ساڵی ٢٠٢٠ی زاینیەوەی تاوەکوو ئێستا بە زیاد بوونی ئەم بابەتش ٥٧ کاسبکار بە فیشەکی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران کوژراون.


ئه‌م بابه‌ته 94 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


AM:09:50:15/10/2020