ڕۆحانی: لە یەکشەممەوە دەست بە کڕین و فرۆشی چەک دەکەین

ڕۆحانی: لە یەکشەممەوە دەست بە کڕین و فرۆشی چەک دەکەین


حەسەن ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی،لە کۆبوونەوەی دەوڵەتیدا ڕایگەیاند؛ ڕۆژی یەکشەممەی حەفتەی داهاتوو گەمارۆی چەکوچۆڵ لە سەر ئێران کۆتایی پێ دێت و دەتوانین مامەڵەی چەکوچۆڵ دەکەین.

و هەروەها وتی: ئەوانەی کە دەڵێن بەرجام چە دەسکەوتێکی هەبووە، لابردنی گەمارۆی چەکوچۆڵ لە سەر ئێران دەسکەوتی بەرجام بووە و چوار ساڵ هەوڵمان بۆ داوە و ئەمریکا نەیتوانی بەر بە کۆتایی هاتنی گەمارۆوەکان بگرێ.

وتەکانی ڕۆحانی لە دوای هەوڵەکانی ئەمریکا بۆ لە سەرگرتنەوەی گەمارۆی چەکوچۆڵ لە سەر ئێران و فەعال کردنەوەی مێکانیسمی ماشە بوو کە ڕووبەڕووی دژایەتی ڕێکخراوە نەتەوەیەکگرتووەکان لە گەڵ ئەم بریارنامە بووەوە.

پۆمپئۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هاوکات لە گەڵ چالاک کردنەوەی مێکانیسمی ماشە دژ بە ئێران ڕایگەیاندبوو لە ئەگەری جێبەجێ نەبوونی گەمارۆوەکان لە لایەن ئەندامی وڵاتانی نەتەوەیەکگرتووەکان، ئەمریکا لە دەسەڵاتی خۆی بۆ ئاکامی ئەم کردەوە دژ بەوان کەڵک وەردەگرێ.


ئه‌م بابه‌ته 62 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:58:14/10/2020