باوکی دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

باوکی دوو پێشمەرگەی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد


بەپێی هەواڵێک کە بە ناوەندی هەواڵنێری ئاسۆی ڕۆژهەڵات گەیشتوە، دوێنێ سێ شەممە ڕێکەوتی ٢٢ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کاک عەباس زەندکەریمی باوکی دوو پێشەمەرگەی کۆمەڵە هاوڕێیان حەمید و وەحید زەندکەریمی برا، بە هۆی نەخۆشیەو لە تەمەنی ٨٢ ساڵەگیدا لە شاری سنە ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک عەباس یەکێک لە هەزاران باوکی خوێنگەرمەکانی کوردستان بوو و هەروەها کەسێکی خۆشناو و جێگای باوڕ لە لایەن شارۆمەندانەوە ئەو شارەوە بوو.

بەناوی ناوەندی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، سەرەخۆشی لە بنەماڵەی کاک عەباس و بەتایبەت هاوڕێیان حەمید و وەحید زەندکەریمی دەکین و خۆمان بە شەریکی غەمیان دەزانین.


ئه‌م بابه‌ته 146 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


PM:03:04:14/10/2020